ڕۆژی حەوتەم
ڕیبێکا'pov
زەردەخەنەیەکی بچووک لێوەکانمی گرتەوە کاتێک سەیری ڕەنگدانەوەی خۆمم دەکردەوە لە ئاوێنەکەوە کە تەواوی جەستەم تێیدا دەبینی جلە ڕێکەکەی کڵێسا وای لێکردم متمانە بەخۆبوونتر دەرکەوم ئەوەندە متمانەم بەخۆم هەبوو کە بە پلانی D تێپەڕم.
یەکشەممەیەکی زۆر گەشاوە بوو لە ڕاستیدا ئامادە نەبووم بە مانەوە لە ماڵەوە بەفیڕۆی بدەم بۆیە پلانەکەم ئەوە بوو کە ئیمێلیانۆ بمباتە کڵێسا شێت ڕاستە؟ دەزانم هەرگیز هەرگیز ڕازی نابێت هەر بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی گەورانە لێی نزیک ببمەوە دواجار کاری کرد ڕاستە؟هەروەها پێویستە ئەمجارە کار بکات پلانم هەیە قەناعەتی پێبکەم ڕەنگە خەڵک هەمیشە مەیلیان هەیە دوای خزمەتکردنی کڵێسا ئارام دەبنەوە ڕەنگە بتوانێت کار لەسەر ئیمێلیانۆ بکات..........
هێشتا دڵنیا نیم بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەم تا کار بکات بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت خۆراک بخۆم و هێزی ئەوەندە بەدەست بهێنم کە لەگەڵ ئەو کوڕە جوانەدا موناقەشە بکەم
هاتمە خوارەوە لە پلیکانەکان ڕووخسارم ڕووناک بووەوە بە بینینی لە ژووری دانیشتنە گەورەکە پەلەی گەرما جێگیر بو بەهۆی ئەو ئەکواریۆمە زۆر جوانەی کە لەسەر زەوی دروستکرابوو... بە هێواشی ئەژنۆم دادا دەستم لەو شووشە ڕەقە ساردە دا کە لەیەکتر جیای دەکردینەوە لەگەڵ زەریای ژێرەوە.... دەمتوانی بوونەوەرە جوانەکان ببینم مەلەیان دەکرد و ژیانێکی ئارام دەژیان پەنجەم لە شووشەکە دا وام لە هەندێک ماسی کرد مەلە بکەن بەرەو ئاراستەی من پێکەنیم دووبارە ئەوەم کردەوە-
"تۆ بەجدی لە گەمژە دەچیت وازی لێ بێنە"
بە دەنگی ئیمێلیانۆ ڕاست بازم دا چاوەکانم لە ژووری دانیشتنەکەدا بەرەو ئاراستەیەک دەڕۆیشتن و لەوێ دانیشت بوو گۆڤارێکی بازرگانی دەخوێنێتەوە تەنانەت سەیری منی نەدەکردڕوخسارم گرژ کرد کاتێک تێگەیشتم کە تەنها بە گەمژە ناوی بردم"واو سوپاس بۆ ئەو بەیانیە پڕ لە خۆشەویستیە هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە بەیانیەکەم بە قسە جوانەکان بەمشێوەیە ڕازاوەتە وشەکان ناتوانن ڕوونی بکەنەوە کە چەندە دڵخۆشم کە گوێم لێیە ئەم وشانە دەڵێیت"گاڵتەجاڕی لە قسەکانمدا دڵۆپ دڵۆپ دەهاتە خوارەوە
YOU ARE READING
||چــــــواردە شەو||✗
Romanceناچار بوو دوو هەفتە لەگەڵ ئەهریمەنێکی وەک ئیمێلیانۆ ئەلفریدۆ بەسەر ببات ژیانی ڕیبێکا لویس بۆ خراپتر گۆڕا ڕێبێکا لویس لە گەشتکردندا بۆ ئەو شارۆچکەیەی کە لێی لەدایکبووە لەگەڵ بێبەزەییترین گەوادی شارەکەدا تووشی دەمەقاڵێ دەبێت ئەو کچە نەیدەزانی کە ئەو ک...