Chapter 10

60 9 1
                                    

“ڕاستگۆیی “ عزەتێکی هەیە هەرگیز واناکا هەست بە پەشیمانی بکەیت ...
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Pov
ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر دەگەڕێمەوە کۆشک ئێستا زۆر بەپەرۆشم چووم بۆ بەردەرگای کۆشک پاسەوانەکان پێشوازیان لێکردم لە دەرگام دا بینیم جێنی دەرگاکەی لێ کردمەوە
؟؟؟: ئونییییی
جێنی: ئای خوایەگیان لیا بەخێربێیتەوە (کاتێک ئەوی لەباوەشی خۆی نابوو ماچی دەکرد)
لیا: زۆر بیرم دەکردی ئونی
جێنی: هەروەها منیش گیانەکەم بەڵام بۆچی وا زوو گەڕایتەوە
لیا: ئێ ئیتر گەڕامەوە
جێنی: وەرە ژوورەوە
لیا: بێگومان (بە زەردەخەنەوە)
.
.
.
Jennie pov
لەماڵەوە بەتەنها بووم هیچ کەس لەماڵەوە نەبوو سەیری مۆبەکەم دەکرد بەڵام لەناکاو لە دەرگا درا بۆیە چووم و کردمەوە وا بیرم کردەوە کە جیسوو بێت بەڵام کاتێک بینیم کە لیایە زۆر دڵخۆش بووم ئەو بچوکترینی ئێمەیە
JENNIE end pov

.
.
.
لیا: ئەوانی تر لەکوێن؟
جێنی: لە کۆمپانیان
لیا: جیسوو ئونی لەژوورەکەیەتی؟
جێنی: نەخێر ئەو ڕۆشت بۆ ئەوەی هەندێک شت بکڕێت بۆ تۆ
لیا: بۆمن؟
جێنی: دەمانویست سوپرایز بۆتۆ بکەین بەڵام تۆ زوو گەڕایتەوە
لیا: ئایییی کێشە نیە گرنگ ئەوەیە ئێوە منتان لەبیر نەکردووە
جێنی': چۆن دەتوانین لەبیرت بکەین شێتە
لیا: کەواتە با ئێمە سوپرایز بۆ ئەوان بکەین (بە زەردەخەنەوە)
جێنی: بۆچی نا
لیا: کەواتە با دەست پێبکەین
جێنی: سەرەتا برۆ جلەکانت ببە ژوورەوە
لیا: باشە
.
.
.
.
.
.
.
جینا: پورێ سانا لەکوێیە؟
نایۆن: پەیوەندیم پێوە کرد وتی کاری دەست کەوتووە بۆیە درەنگ دەگەڕێتەوە
جینا: باشە
نایۆن: کەواتە یەکەم رۆژی قوتابخانەت چۆن بوو؟
جینا: زۆر باش بوو
مۆمۆ: دایکە من برسیمە
نایۆن: باشە ئێستا خواردن ئامادە دەکەم
جینا: منیش یارمەتی ئەم ئافرەتە جوانە دەدەم(کاتێک ماچی لە روومەتی نایۆن دەکرد
نایۆن پێکەنی)
مۆمۆ: هەرچیەک بێت خێراکەن
نایۆن: باشە کچە جوانەکەم دەی جینا وەرە
کاتێک لەگەڵ جینا چوون بۆ چێشتخانە
.
.
.
لە چێشتخانە

جینا: پورێ دایک و باوکم گۆڕیان هەیە( زۆر بائاسایی پرسیاری کرد)
نایۆن شلەژا
نایۆن: ئێ ئەوە کچم ئێستا بۆچی ئەم پرسیارە؟!
جینا: هیچ تەنها ویستم بزانم وە ئەگەر هەبێ بتوانم سەردانیان بکەم هەر ئەوەندە
نایۆن: با بۆ ئێستا بیر لەم بابەتانە نەکەینەوە هەر خۆی هێندەی نەماوە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونت
(بە دڵخۆشی وتی)
جینا: وایە بەلام هیچ دلخۆش نیم
نایۆن: بۆچی چی بووە؟! (بەپرسیارەوە)
جینا: هیچ تەنها دڵم تەنگە وەک ئەوە وایە هەستێک لەناوەوە پێم دەلێ رۆژە خۆشەکانت کۆتای دێت
نایۆن: تۆ زۆر کتێبی بێ سوود دەخوێنیتەوە لەبەرئەوەیە (بەزەردەخەنەیەکەوە وتی)
جینا: نازانم ئیتر دەی خواردنەکەش تەواو بوو
سفرەکە ئامادە دەکەم
نایۆن: باشە گیانەکەم
.
.
.
.
.
.
Sana pov
ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووم وابزانم ئەمڕۆ رۆژی بەختی منە سەرەتا خۆم بە کوڕێکی زۆر جوان کێشا دوای ئەوە کارم دەست کەوت وە کوڕە جوانەکە بەڕێوەبەری چێشتخانەکەیە وە هاوڕێیەکی خوێن شیرین کەناوی نامرایە ئەو کچێکی زۆر جوانە وە ئەو پێی وتم کەوا ئەوە سەیرە کە بەڕێوەبەرەکەی لەیەکەم چاوپێکەوتن منی وەرگرتووە چونکە بەڕێوەبەرەکە کەسێکی ساردەو کەسی بەدڵ نیە بۆ کارەکەی منیش نازانم بەڵام بەڕاستی قۆزە نامرا پێی وتم دەربارەی کارەکان دوای ئەوە پەیوەندیم بەپورمەوە کرد و وتم کەوا کارم دەست کەوتووە بۆیە درەنگ دەگەڕێمەوە دواتر جلی کارگوزارم لەبەرکردوو دەستم کرد بەکارکردن بەڵام لەناکاو تێبینیم کرد دوو کوڕ هاتنە ژوورەوە وای زۆر جوان بوون هەموویان پێشوازیان لێکردن بینیم لەسەر مێزێک دانیشتن نامرا هاتوو وتی
نامرا: ئونی ئەم دوو پیاوە دەبینی
سانا: بەڵێ دەیان بینم بۆچی؟
نامرا: ئەوانە هەموو ڕۆژێک دێن بۆ ئێرە
سانا: تێگەیشتم ئەوانە دەوڵەمەندن وایە؟
نامرا: ئێ بێگومان ئەم چێشتخانەیە تەنها بۆ دەوڵەمەندەکانە
سانا: باشە تێدەگەم
نامرا: دەی ئێستا بڕۆ بۆ ئەوێ بزانە چی داوا دەکەن وریابە هیچ هەڵەیەک نەکەیت ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی کارەکەتە بەهیوای سەرکەوتن ئونی
سانا: باشە سوپاس هەموو هەوڵی خۆم دەدەم
سانا هەناسەیەکی هەڵمژی و چوو بۆ لای دوو پیاوەکە
.
.
.
.
.
لیا: ئونی ئەم کێکە بۆنی دێت
جێنی: ئای خوایەگیان لەبیرم کرد
لیا: کێشە نیە دەتوانین سوتاویەکەی ببڕین
جێنی: بەهەرحاڵ ئێستا جیسوو بەکۆڵ شتی کڕیووە بۆ سوپرایزەکە
لیا پێکەنی
لەدەرگا درا لیا وتی
لیا: من دەیکەمەوە ئێستا شۆک دەبێ
جێنی: باشە بڕۆ
لیا دەرگاکەی کردەوە
جیسوو: لاچۆ درەنگە تاوەکو لیا نەگەڕاوەتەوە پێویستە ئامادەکاریەکان بکەم
لیا: بێگوومان
جیمین پێدەکەنی بە جیسوو و وتی
جیمین: گەمژە سەیرکە لیا لەبەردەمتە
جیسوو شۆک بوو
جیسوو: لیااااا بۆچی تۆ گەڕایتەوە سوپرایزەکەم تێک چوو
لیا: ئایی کێشە نیە وەرنە ژوورەوە
هەموویان بەخێرهاتنەوەیان لە لیا کرد و قسەیان دەکرد
.
.
.
.
SUGA pov
من و جین هیۆنگ بڕیارمان دا بچین بۆ نانخواردن بێگومان لە هەمان رێستۆرانت بۆیە هەموو کەسێک ئێمە دەناسێت لەوێ و میوانی هەمیشەینن ئێمە
.
.
دوای ماوەیەک گەیشتن بۆ رێستۆرانتەکە
بەجێرهاتنیان لە یونگی و جین کرد بێگومان چونکە ئەوان میوانی هەمیشەین لەم رێستۆرانتەو هەموویان دەیان ناسن بۆیە جین و یونگی چوون بۆ لای مێزێک و دانیشتن
.
.
.
سانا: بەخێربێن چی دەخۆن و دەخۆنەوە
یونگی: سەرەتا تۆ نوێیت لێرە؟
سانا: بەڵێ بەڕێزم
جین: لەبەر ئەوەیە نازانی کەچی دەخۆین
سانا بە پرسیارەوە سەیری کرد
یونگی: کێشە نیە من ****
جین: منیش*****
سانا: باشە هەرئێستا
چۆن زانیان کەمن نوێم گوێی پێ مەدە رەنگە لەبەر ئەوەبێت ئەوان میوانی هەمیشەیین
دوای ئەوە چووم و داواکارییەکانی ئەوانم برد چاوەڕێم کرد تاوەکو تەواو دەبێت
.
.
.
.
.
.
.
جیمین: من زۆرم برسیە
هۆسۆک: هەمیشە برسیتە تۆ
لیا پێکەنی
لیا: بەهەرحاڵ جۆنگکوک لەکوێیە؟
جیمین: لەگەڵ تای کاریان هەبوو
بەلام لەناکاو لە دەرگا درا
هۆسۆک: رەنگە ئەوان بن
رۆزێ چوو دەرگاکەی کردەوە بینی کە جۆنگکوک و تایهیۆنگ گەڕانەوە
تایهیۆنگ: سڵاو
هۆسۆک: بەخێربێیتەوە ئەی کوا جۆنگکوک
تایهیۆنگ: پەیوەندییەکی بۆ هات
لیا: ئوپا
تایهیۆنگ ئاوڕی دایەوە و بینی لیایە
تایهیۆنگ: یا لیا بەخێربێیتەوە بچکۆڵ
لیا: سوپاس ئوپا (کاتێک باوەشی لەتای دا)
جۆنگکوک: لیا سڵاو
لیا: سڵاو
جۆنگکوک: بەخێربێیتەوە
لیا: سوپاس (تەنها لەشوێنی خۆی وەستا بوو)
جۆنگکوک چوو بۆ ژوورەکەی
لیسا: بینیتان چەند سارد و بێ کەڵکە
جێنی کاتێک خواردنی لەسەر مێزەکە دانا و وتی
جێنی: هەرخۆی وا درووست کراوە
هۆسۆک: من دەچم بۆ ژوورەکەم نانی ئێوارە ناخۆم
جیمین: بۆچی؟
هۆسۆک: لەکۆمپانیا نانم خوارد وە برسیم نیە
جیمین: باشە
هۆسۆک چوو بۆ ژوورەکەی
جێنی: دەی وەرن نان بخۆن
تایهیۆنگ: من خۆم دەگۆڕم و دێم
لیا: بەلام بەخێرایی
هەموویان لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتن تەنها جۆنگکوک لەوێ نەبوو
لیا: بۆچی جۆنگکوک نەهاتووە؟
جیسوو: رەنگە پشوو بدات
لیا: بەڵام پێویستە نان بخوات
جیمین: بۆچی خەمی ئەوتە (بە شەیتانی)
لیا شڵەژا ویستی قسە بکات بەڵام......
..
.
.
.
.

نایۆن: دەی وەرن نانەکەتان بخۆن
جینا: دەی وەرە مۆمۆ
مۆمۆ: ئممم بۆنی زۆر خۆشە
نایۆن: ئێوە بیخۆن منیش ئێستا دێمەوە
جینا: باشە پورێ
مۆمۆ: جینا دەزانی زۆر خۆشە
جینا: هێواش بیخۆ دواتر دەخنکێیت
مۆمۆ بەردەوام بوو
جینا زەردەخەنەی دەکرد
نایۆن هات و دانیشت
جینا: پورێ تکایە پێم بڵێ دوژمنەکەمان ناوی چیە تکایە
هەمووی بەسەر یەکەوە وت
مۆمۆ تەنها سەیری دەکرد
نایۆن: بۆچی دەتەوێت بزانیت؟
جینا: ئێ باشە پورێ ئەگەر نەزانم کەواتە چۆن خۆم لێیان بپارێزم وە من زۆر پرسیارم هەیە ئەگەر ئێرە مەترسیدارە بۆچی لێرە دەمێنینەوە؟
مۆمۆ: ڕاستە
نایۆن: ئەم بابەتە دابخەن
جینا: پورێ تکایە پێم بڵێ (بە خەمباری)
نایۆن: باشە باسی دەکەم
جینا: باشە
نایۆن: ئەو ناوی جیۆن جۆنگکوکە کوڕی ئەو نا پیاوەیە جیۆن ئەوان مافیان کچەکەم بۆیە باشترە کە خۆت بەدووربگری و زۆر نەچیتە دەرەوە
جینا: کەواتە دەبێت تاوەکو کۆتایی تەمەنم لەو ترسەدا بژیم
مۆمۆ: پێم وایە
نایۆن: بێگومان ئەگەر لە کۆریا بمێننەوە خەم مەخۆ دوای
ئەوەی خوێندن تەواو دەکەن هەموومان بەیەکەوە لێرە دەڕۆین
مۆمۆ: بۆچی ئێمەش دەڕۆین؟
نایۆن: ئیتر هەرگیز لەیەکتر جینابینەوە هەمووتان لای خۆم دەبن
جینا: باشە چی دەربارەی دادەم ئێ ئەویش لەمەترسی دایە
نایۆن: راستە ئەویشم ئاگادار کردۆتەوە
مۆمۆ: بەڵام ئەو ئیتر کاردەکات چی ئەگەر ئەویان برد؟
نایۆن: منیش لەوە دەترسم
جینا: ئەی پۆلیس کاری چیە؟
نایۆن: ئەوان بەپارە پۆلیسیش دەکڕن
مۆمۆ: هەموو کەس لێیان دەترسێت؟
نایۆن: بەڵێ بۆیە ئیتر ئەم بابەتە دابخەن من دەچم پشوو دەدەم ئەمڕۆ ئەم دوانە تان ئێرە پاک بکەنەوە
مۆمۆ: باشە تۆ بڕۆ شەوت شاد دایکە گیان
نایۆن: شەوتان شاد کچەکانم
جینا: شەو شاد
مۆمۆ: جینا دوای ئەوەی ئێرە پاک بکەینەوە سەیری سایتی جل و بەرگ بکەین شتی جوان جوان هەیە (بەپەرۆشەوە باسی دەکرد)
جینا: باشە (بە بێزاری)
دوای ئەوەی ئەوێیان پاک کردەوە سەیری سایتی جل و بەرگیان دەکرد ڕای یەکتریان وەردەگرت لەسەر جلەکان
.
.
.
.
Sana pov
دوای ئەوەی خواردنەکان تەواو بوو منیش دەست بەجێ بۆ ئەو دوو پیاوەم برد لەسەر مێزەکە دامنا
سانا: فەرموو بەڕێز ئایا هیچی ترتان پێویستە؟
یونگی: نەخێر سوپاس
جین: هەرخۆی گەر پێویستمان بوو بانگت دەکەین
سانا وەک رێزێک چەمایە و ڕۆشت
دوای ماوەیەکی زۆر لە کارکردن ئێستا دەگەڕێمەوە مالەوە زۆر ماندووم ئێستا لەم کاتەدا تاکسی بەدەست ناکەوێ پاسیش نیە پێویستە چی بکەم وام زانی کۆتا کەسم لە ژوورەوە بەلام بەڕێوەبەرەکەشم لەوێ بوو کەمێک ترسام کە بینیم
ئوونوو: تۆ هێشتا لێرەیت
سانا: ئێ بەلێ دەمویست ئێستا بڕۆم وام زانی کۆتا کەسم
ئوونوو: لەکوێ دەژیت؟!
سانا: لە ****
ئوونوو: منیش مالم لەوێیە ئۆتۆمبێلت هەیە یان چۆن دەگەڕێیتەوە؟!
سانا: منیش بیرم لەوە دەکردەوە (بە شەرمەزاری)
ئوونوو: کێشە نیە من دەتگەیەنم
سانا: نانا نەخێر پێویست ناکات
ئوونوو: کێشە نیە هەرخۆی وتم منیش نزیکم لەوێ
سانا: زۆر سوپاس
.
.
.
.
.

                             1365 وشە

.
.
.
س

ەلام گایز چۆنن باشن ان شاءالله ئینجا ئەوەش پارتی نوێ هیوادارم بەدڵتان بێت ❤️😔🥺

Fall In Love with Enemy ¦  🌷 J.KWhere stories live. Discover now