Chapter 14

62 9 100
                                    

جەنگ و خۆشەویستى لەیەك شتدا لەیەك ئەچن هەردووكیان پێویستیان بەپیاوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Jina Pov
جیمین کەوتە سەر چۆک لەبەردەمم هەستێکی سەیرم هەبوو نەمدەتوانی زەردەخەنەکەم کۆنترۆڵ بکەم زۆر دڵخۆش بووم ئەو دەستی خستە گیرفانی و قوتوویەکی دەرهێنا سەیری ناوچاوەکانی دەکردم و وتی

جیمین : کانگ جینا هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت ئایا ئامادەیت ببیت بە هاوسەرم ئایا ئامادەیت ببیت بەدایکی منداڵەکانم

هەر کە جیمین وای وت نەمتوانی فرمێسکەکانم بگرم بەڕاستی زۆر دڵخۆش بووم سەیری خوشکم و پورم کرد بۆ ئەوەی بزانم کاردانەوەیان چیە

سانا : بڵێ بەڵێ

کاتێک خوشکەکەم وای وت ئیتر بێ وەستان وەلامم دایەوە

جینا : بەڵێ ڕازیم

کاتێک وام وت هەمووان چەپڵەیان لێدەدا و دڵخۆش بوون وە جیمین ئەڵقەکەی خستە پەنجەم و لەباوەشی کردم ئەو شەوە خۆشترین شەوی ژیانم بوو سوێند دەخۆم هەرگیز بەو ڕادەیە دڵخۆش نەبوومە
.
.
.
.
.
مۆمۆ : ئادەی ئەڵقەکەت زۆر لێدێ
جینا تەنها زەردەخەنەی کرد
نایۆن : واتا کچەکەم راستەوخۆ گەورە بوو
جینا : ئای پورێ ئیتر ئەم پرۆسەیە لەپێش هەمووانە
نایۆن : دەزانم کچم بەلام تۆ تەنها 18 ساڵیت
مۆمۆ : ئێ چی بکەین کچەکەمان سوتاوی شووە
بە توانجەوە قسەی دەکرد نایۆن پێکەنی
سانا : بۆچی توانج لە خوشکەکەی من دەدەن
جینا : تۆ ببینە دادە چی لەمن دەکەن دایک و کچ
سانا : من ئەم دایک و کچە دەخۆم
کاتێک ڕوومەتی مۆمۆی راکێشا
مۆمۆ : ئاییییی هێواش
نایۆن : سانا تۆ وەلامی ئونوت داوە؟
جینا : وەلامی چی؟
مۆمۆ : بەخوا بێ ئاگایت بەلآم لێت ناگرم ئیتر سینگڵ نیت
جینا : ئای لەتۆش وەلامی چی باسی بکەن
جینا سەیری هەمووانی دەکرد بۆ وەرگرتنی وەلامەکەی
سانا : ڕاستیەکەی دەمێکە ئونو داوای خۆشەویستی لێکردم
جینا : ئای چەند شیرینە زۆرم پێ خۆش بووو
نایۆن : کوڕێکی زۆر باشە
مۆمۆ : خۆزگە برایەکی هەبا
سانا شەقێکی بچووکی لە دەستی مۆمۆ دا
مۆمۆ : چیە هەمووتان دانەیەکتان گرت من تەنها مامەوە
بە خەمباری قسەی دەکرد
جینا : ئۆیی گیانەکەم ئەوە چ قسەیەکە تۆ تاکە ئاشقی منیت
هەمووان پێکەنین
.
.
.
.
.
.
.
دوای هەفتەیەک
.
.
.
Jina pov
ئەمڕۆ رۆژی هاوسەرگیریەکەمە تەنها لەماڵەوە هاوسەرگیری دەکەم زۆر بەسادەیی تەنها هێنانی قازی و ئامادەبوونی بوک و زاوا و خێزانی من چونکە جیمین خێزانەکەی لێرە نیە واتا ئەو وای وتووە وتی کەوا هەر ئەمڕۆ دوای هاوسەرگیری دەچین بۆ ئەمریکا خوشکم و پوریشم ڕازی بوون چونکە ئەوێ سەلامەتە بۆ من جیمین دایکێک و خوشکێکی هەیە لە ئەمریکا دەژین بەڵام باوکی نیە من ئەوم زۆر زۆر خۆشدەوێت نازانم چۆن وە کەی کەوتمە داوی کوڕەکەی پاڕک بەڵام ئەوە دەزانم کە زۆرم خۆشدەوێت....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
یونا : کچێ تۆ چەند جوانی لەناو جلی بوکێنی
*جلەکەی 👇🏻*

Fall In Love with Enemy ¦  🌷 J.KWhere stories live. Discover now