Chapter 17

54 10 3
                                    

دەرگا مەکەرەوە بەڕوی ئەو کەسانەدا کە ئازارت ئەدەن تەنانەت گەر لە خۆشەویستانیشت بوون..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Jina pov
لەگەڵ جیسوو و جێنی لەڕێگا بووین بەرەو ژورەکەی جۆنگکوک جێنی دەرگاکەی کردەوە ئەوێ بەڕاستی ژورێکی گەورە بوو بەلام ڕەنگی ڕەش بەسەر ژورەکەدا زاڵ بوو ئەوەش نا ئاسودەی دەکردم جیسوو گڵۆپەکانی داگیرساند و وتی

جیسوو : ئیتر تۆ لێرە دەمێنیتەوە 
سەرم بە بەڵێ لەقاند

جیسوو : ئای دەترسم ئێوە بەڕاستی ببن بەخۆشەویست
بە پێکەنینەوە وتی
جێنی : ئەوە چی دەڵێی
من تەنها سەیری هەموو شتێکم دەکرد لە ژوورەکە
جیسوو و جێنی ژوورەکەیان جێهێشت منیش بەناو ژوورەکە دەسوڕامەوە

کاتێک لەدەرگا دەهاتیتە ژوورەوە قەنەفە و تەلەڤزیۆنێکی لێ بوو دوای ئەوە دەرگایەکی تر هەبوو لەو دەرگایە دە چوویتە ژوورەوە ژووری نووستن بوو بەڕاستی گەورە بوو سەیرم کرد جۆنگکوک وێنەی لەگەڵ هەمان ئافرەت هەبوو بۆم دەرکەوت ئەم ئافرەتە دایکی جۆنگکوکە وێنەکەم هەڵگرت و سەیرم دەکرد لەناکاو دەرگاکە کرایەوە بینیم جۆنگکوک بوو خێرا وێنەکەم دانا

جۆنگکوک : دەست لە شتەکانم مەدە
بە توڕەی وتی

جینا : ببورە
وتم و دوورکەوتمەوە

جۆنگکوک چوو بۆ گەرماوەکە

منیش لەسەر بێدەکە دانیشتم دوای ماوەیەک جۆنگکوک هاتە دەرەوە

جۆنگکوک : هەڵسە لەوێ
هاواری کرد بە توڕەی

نەمزانی چیم کردووە تەنها هەڵسام

جینا : چیم کردووە؟

جۆنگکوک بەرەو ڕووم هات و وتی

جۆنگکوک : کەرێگەم دا لە ژوورەکەم بمێنیتەوە ئەوا تەنها بۆ ئەوەی دایکم گومان نەکات وا بیر نەکەیتەوە کە ئازارت نادەم یاخود لێت خۆش بوومە تێگەیشتی

هەموو قسەکانی دەکرد بە هاوارەوە و هەردوو قۆڵی گرت بووم بەڕاستی قۆڵم ئازاری هەبوو

جینا : قۆڵم بەردە
لەگەڵ وتنی ئەم وشەیە ئەم ئاژەڵە توندتر قۆڵمی گرت

منیش هاوارێک لە دەمم دەرچوو

جینا : ئازارم دەدەیت

زیاتر قۆڵمی توندتر کرد
بەهۆی ئازارەکەوە گریام لەناکاو دوورکەوتەوە لێم من تەنها پێم سەیرە ئایا ئەو شێتە یان چی چۆن بتوانم لەهەمان ژوور لەگەڵ ئەوە بمێنمەوە ئاخر ئەو ئاوات بە مردنی من دەخوازێت خوایەگیان ئاگادارم بە

Fall In Love with Enemy ¦  🌷 J.KWhere stories live. Discover now