Chapter 13

51 7 5
                                    

ئەترسم مێشکت تێک بدەن منت لەبیر بەرنەوە
زمانت شیرین کەن تاڵی بۆ من بھێڵنەوە
ئەترسم ئاوازی خۆشت بۆ بژەنن دەنگی منت بیرچێتەوە
ئەترسم بە درێژای ژیانت بە درۆ لە منت دوور خەنەوە
ئەترسم کەسێکێ تر بێننە شوێنم
ئەترسم بە تەنیشتما تێپەری نەمناسیتەوە :)
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
مۆمۆ: جینا ئۆههه تەواو بوویت
جینا: دەمێکە
مۆمۆ: خۆت ئامادە بکە دەچین بۆ دەرەوە
جینا: بۆکوێ
مۆمۆ: دایکم وای وت نازانم دەمان بات بۆ کوێ
جینا: باشە بەڵام دەمویست لەگەڵ یونا بچمە دەرەوە
مۆمۆ: ئای خوایە لەگەڵ ئێمە وەرە بە یونا بڵێ پورم وای وتووە ئەو تێدەگات
جینا: چی ئەگەر توڕە بوو
مۆمۆ: نەخێر نابێت بۆیە پەیوەندی پێوە بکە
جینا: باشە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
جیمین: واتا چی ئەو نایەت
یونا: ئەو پەیوەندی کرد وتی پوری دەیباتە دەرەوە بۆیە ئەمڕۆ نایەت
جیمین: باشە کێشە نیە سوپاس بۆ هەموو شتێک
یونا: شایەنی نیە
.
.
.
.
.
.
.
.
لیا: ئێرە زۆر خۆشە ئەی وانیە ئونی
رۆزێ: بەڵێ خۆشە
جیسوو: ئوپا گۆشتەکان بێنە (بەهاوارەوە)
تایهیۆنگ: هەر ئێستا
جۆنگکوک: ئێرەتان پێ چۆنە
لیا: زۆر خۆشە سوپاس
جێنی: ئادەی جۆنگکوک کەمێک لەگەڵم وەرە
جۆنگکوک تەنها بەدوای دا ڕۆشت
جیسوو: نەکا ئەم دوانە (بەشۆکەوە)
رۆزێ: نەخێر ئیتر
لیا: شتی وا نابێ
جیسوو: بۆچی نابێ وە ئەوان چەند رۆژێکە زۆر لەیەکتر نزیکن
تایهیۆنگ: کێ لەیەکتر نزیکن
لیا: هیچ ئەی وانیە هیچ کەس
جیسوو: بەڵێ ئوپا هیچ کەس
رۆزێ: بێنە با ئەمانە ئامادە بکەم
.
.
.
.
.
جێنی: هەست ناکەیت کەمێک زێدەڕۆیی دەکەیت
جۆنگکوک بەرپرسیارەوە سەیری کرد
جۆنگکوک: دەربارەی چی؟
جێنی: دەربارەی جیمین
جۆنگکوک: جێنی سەیرکە منیش زۆر بیرم لەم بابەتە کردۆتەوە وە ئەو تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکی خۆشی بەمن نەداوە
جێنی: منیش مەبەستم ئەمەیە جۆنگکوک سەیرکە پێویستە تۆ پلانێکی تر دابنێیت باشتر وابوو تۆ کچەکە ئاشقی خۆت بکەیت نەوەک جیمین
جۆنگکوک: جێنی من بیرم لەوە کردەوە بەڵام لێرەدا دایکم رێگر دەبێ
جێنی: بیر لەهەستی ئەم کچە ناکەیتەوە؟
جۆنگکوک: نەخێر من بیر لەهەست و مەستی کەس ناکەمەوە بەتایبەتی ئەم نەفرەتیە تەنها دەمەوێت بێتە ژێر دەستم بە قاچەکانی خۆی
جێنی: ئەمە ئەستەمە زۆر ئەستەمە
جۆنگکوک: ئەستەمیەکەی لە کوێیە ئادەی پێم بڵێ خاتوون (کاتێک هەردوو دەستی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەی)
جێنی: دوای ئەوەی جیمین لەگەڵ کچێک دەگەڕێتەوە ئایا چۆن بۆ هەمووانی ڕوون دەکەیتەوە؟
جۆنگکوک: ڕوون کردنەوەی بۆچیە؟
جێنی: چۆن بۆچییەتی ئێمە درۆمان کردووە لەگەڵ هەمووان
جۆنگکوک ویستی قسە بکات بەڵام
تایهیۆنگ: درۆی سپی ئامانج دەپێکێت (کاتێک دەستی لەملی جێنی کرد جێنی راچڵەکا لە ترسا)
جۆنگکوک پێکەنی
جێنی: ئای لاچۆ ترسام
تایهیۆنگ: دەی وەرن گۆشتەکان سور بکەینەوە
جێنی: ئمم بۆ گۆشت هەر دەمریت تۆ
تایهیۆنگ: جا لە گۆشت خۆشتر هەیە (سەیری جۆنگکوکی کرد)
جۆنگکوک: نەخێر نیە (بەپێکەنینەوە)
جێنی: من ڕۆشتم
جێنی ئەوێی جێهێشت
تایهیۆنگ: دەی هاوڕێ با بڕۆین (دەستی لەملی جۆنگکوک کرد)
.
.
.
.
.
.
.
.
مۆمۆ: دایکە ئێرە زۆر خۆشە (کاتێک شتەکانی دەستی دادەنا)
سانا: پورێ بەڕاستی ئێرە کەشوهەوایەکی ئارامی هەیە
نایۆن: بێگومان ئەمڕۆ بۆ ئێوەیە (بەزەردەخەنەیەکەوە)
جینا: ئونی سەیری ئەمە بکە
(دەستی بۆ گوڵێک برد کە هەنگی لەسەر بوو)
مۆمۆ: ئای کچێ هێواش نابینی هەنگی لەسەرە
جینا: دەزانم بەڵام سەیری بکە چەند شیرینە
سانا: ئای لەتۆش من لە هەنگ دەترسم
نایۆن: دەی وەرن با ئەم گۆشتانە سور بکەینەوە
سانا: هاتم
مۆمۆ: جینا خۆزگە بانگی ئەوەی تۆشمان بکردبا
جینا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد
جینا: بانگی کێ؟
مۆمۆ: جیمین
جینا: مۆمۆ بەسیکە پێم وتی نامەوێت گوێم لەناوی ئەم کوڕە بێت
مۆمۆ: بەڵام ئەو تۆی بەدڵە
سانا: کێ کێی بەدڵە؟
مۆمۆ و جینا شڵەژان
مۆمۆ: ئەوە ئونی ئەوە
جینا: ئئئمم ئونی هیچ کێ کێی بەدڵە
سانا: نازانم گوێم لێ بوو مۆمۆ وای وت ئەو تۆی بەدڵە ئادەی کێ تۆی بەدڵە
مۆمۆ: ئای لەتۆش ئونی ئێمە گاڵتەمان دەکرد لەنێوان خۆمان
سانا سەیری جینای کرد
سانا: جینا ڕاستیەکە دەڵێیت؟
جینا: ئونی بەخوا هیچ شتێک نیە
مۆمۆ: ئای خوایە گیان ئونی سەیرکە دایکم چاوەڕێی تۆیە دەی بڕۆ
سانا: ئەم بابەتە لێرە کۆتایی نایە
سانا ئەوێی جێهێشت
جینا: من تۆ دەکوژم بۆچی ناتوانی دەمت بگری
مۆمۆ: من لەکوێ بزانم ئەو گوێی لەئێمە گرتووە
(بە ناڕەزایی)
جینا: دواتر خۆت وەلامی بدەرەوە تێگەیشتی
مۆمۆ چاوی بە بێزاری سوراند
.
.
.
.
.
.
.
.
.
جیسوو : ئاههه بەخوا ڕۆژێکی خۆشە
رۆزێ : ئممم وایە خواردنەکەش خۆش بوو
تایهیۆنگ : بێگومان خۆش دەبێت چونکە من ئامادەم کردووە
رۆزێ : ئێستا بۆچی خۆت پیاهەڵدان دەکەیت
لیا : زانیومە دەبێت کەسێک پیاتتدا هەڵبدا نەک خۆت
هەموویان دەستیان کرد بەپێکەنین
.
.
.
.
تایهیۆنگ : جۆنگکوک وەرە تامی ئەمە بکە بزانە چۆنە
جۆنگکوک هات و پارچەیەکی لەناو دەمی نا
جۆنگکوک : ئمم زۆر بە تامە هیۆنگ
جۆنگکوک لەناکاو پەیوەندی بۆ هات و بەپەلە دوور کەوتەوە
.
.
.
.
Jungkook'S pov
بەیەکەوە هەموومان چووین بۆ سەیران وتم با کەمێک مێشکم ئارام بێتەوە لەناکاو پەیوەندیم بۆ هات سەیرم کرد جیمین هیۆنگ بوو لەبەر ئەوە دوورکەوتمەوە

Fall In Love with Enemy ¦  🌷 J.KWhere stories live. Discover now