- ئەگەر کرابا هەموو وجوودم دەخستە نێو دەستەکانت..
ئەوەش بەڵێنی من بوو کە پەڕەی نوێ دانێم بەدڵتان بێت ....
"جۆنگکووك ... بۆچی ... ئەوەندە جوانە ..؟"
"چی؟"
جۆنگکووك دیار بوو تێنەگەیشت بۆیە پرسی و برۆکانی گرژ کرد."ئا ..- ئحم تۆ بۆچی لێرەیت؟"
برۆیەکم لێ بەرزکردەوە، هەوڵمدەدا جدی دەربکەوم شۆک بوونم بەهۆی قۆزیەکەیەوە دەرنەخەم."ئەی من ناتوانم لە ئاهەنگی هاوڕێکەم ئامادە بم؟"
بە گاڵتەوە لێمی پرسی."کەواتە ئەمڕۆت کردۆتە پشوو ها؟ باوکم بۆچی ئەوەندە میهرەبانە خوایە؟"
منگاندم و هەناسەیەکم دایەوە، دوایی بیرم هاتەوە کە دەبێت بۆ ئەنگوستیلە دڵخوازەکەم بگەڕێم و بدۆزمەوە.
YOU ARE READING
کەیسی سارد||جۆنگکووک
Action"پاراستنی تۆ بەرپرسیارییەتی منە..... بەڵام ئێستا بۆتە خولیا بۆم"