لەسەرتۆ گاڵتەم نیەناهێڵم لەمنت بەرن•
بەدڵنتانبێت..
<لایەنی نوسەر>
پاش ئەوەی ئایتانا زۆر زۆر لەسەر سینگی جۆنگکووك گریا، پاشان فرمێسکەکانی سڕیەوە ود ئەو دەربڕینە ساردەی کە هەیبوو پێشتر لەسەر ڕوخساری نەخشانیەوە.
دواتر هەناسەیەکی نوێ بوونەوەی هەڵمژی و خۆی کۆکردەوە.
گەڕایەوە بۆ پۆلەکەی وەك ئەوەی هیچ ڕووینەدابێت، بەڵام چاکەتەکەی جۆنگکووکی هەر لەبەر بوو چونکە جلەکەی خۆی بە تەواوی شێوا بوو.
پۆلەکە هەر بەردەوام بوون لە وانە خوێندن، ئەویش بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت چوو کتێبەکانی لەناو لۆکەرەکەی هێنا و گەڕایەوە ناو پۆلەکەی .
وە تەواوی کاتەکە هەر لەسەر کورسییەکەی بوو وە بێ کاردانەوەیەک بوو ، وەک ئەوەی تەنها ڕۆحی ئایتانا لەوێ بێت .
پڕفیسۆرەکە چەندەها چالاکی بە پۆلەکە کرد، بەڵام ئەو وەك پەیکەرێك لە شوێنی خۆیەوە سەیری دەرەوەی دەکرد لە پەنجەرەکەوە .
YOU ARE READING
کەیسی سارد||جۆنگکووک
Acción"پاراستنی تۆ بەرپرسیارییەتی منە..... بەڵام ئێستا بۆتە خولیا بۆم"