« ھەندێڪ جار تەنھا دەمەوێ
دووربم لە ھەموو شتێڪ »..
"گەورەم ئەنگوستیلەکەمان بەدەست هێنا!"
ئەو پیاوەی لە کۆشکەکە ڕزگاری بوو وتی و خۆی دانەواند بۆ سەرۆکەکەی. ماسکەکەشی لەلای چەناگەیەوە بوو وە بەشێکی ڕووخساری دیار بوو.پیاوێکی تری تەمەن مامناوەند کە لەناو ژوورەکەدا بوو وە بە سەرۆک ناویان دەبرد، بە جلە فەرمییەکانییەوە لەسەر قەنەفە سوورەکە سووڕایەوە و بە شەیتانی بزەی کرد.
"ئا ئەوەتا شێرەکانی من!"
پیاوەکە بە پێکەنینەوە وتی و دەستی درێژ کرد بۆ ئەنگوستیلەکە.
"ئەنگوستیلەکەم پێبدە هەر ئێستا."پیاوەکە چوو لەسەر چۆك دانیشت و بە هەردوو دەستی ئەمگوستیلەکەی بۆ سەرۆکەکەی ڕاگرت، ئەویش بە نەگریسانە پێکەنی و ئەنگوستیلەکەی لێ وەرگرت.
بەڵام دواتر، یەکسەر زەردەخەنەی سەر ڕوخساری نەما و گۆڕا بۆ گرژ بوونێکی سەخت کاتێك لە ئەنگوستیلەکەی ڕووانی و زانی کە ناوەکەی بەردێکی هاکەزاییە نەوەک ئەڵماسی ڕاستەقینە.
YOU ARE READING
کەیسی سارد||جۆنگکووک
Acción"پاراستنی تۆ بەرپرسیارییەتی منە..... بەڵام ئێستا بۆتە خولیا بۆم"