🎀𝚌𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛14🎀

808 112 261
                                    

vote & enjoy!

...

.
.
دوای نیو کاتژمێر
.
.

ن/ت لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە کە ڕۆبێکی لەبەرابوو، قژە خاوەکەی بەسەر شانەکانیا هاتبوونە خوارەوە ، ژوورەکە تاریکبوو تەنها کەمێک لە ڕووناکی مانگ بە کزی ئەهاتە ژوورەوە لە پەنجەرەکەوە

ن/ت سەیرێکی سەر جێگاکەی کرد

ن/ت:
خۆشبەختانە..
ئەو گەمژەیە لێرە نەماوە

لەسەر جێگاکەی دانیشت

؟؟:
ئاخخ پشتممم
(بە ئازارەوە)


ن/ت:
ئااا
(ن/ت ترسا و هاواری کرد، کەوتە سەر ئەرزەکە)



جۆنگکوک:
بۆچی لەسەر پشتم دائەنیشیت؟
(بە چاوێکی خەواڵوو سەیری ن/تی کرد)


ن/ت:
تۆ لێرە چیەکەییییت؟
بۆچی هێشتا لێرەیت؟
(بە هاوارەوە، دەستی لەسەر دڵی دانابوو)


جۆنگکوک:
خۆ وتم نامەوێت بڕۆم ئیتر بۆ ئەوەنە پەشۆکاوی؟


ن/ت:
هیچ وەڵا کاکی کەروێشک، ئاساییە تۆ هەموو شەو وەکو جنۆکە بمتۆقێنە و وەرە سەر جێگاکەم، خۆ بە دەستی دەزگیرانە نەفرەتیەکەت بمرم باشترە،وایی
(بە ناڕەزاییەوە لە دەنگیا هێشتا دەستی لەسەر دڵیەتی)



جۆنگکوک:
هیچیتر ئەوە نەڵێیتەوە
(دەنگی خێرا گۆڕا)


ن/ت:
چی ئەگەر بیکەم؟
"بە لاساری"


جۆنگکوک:
وەرە ئێرە
(لەسەر جێگاکە هەستایەوە و لە ن/ت نزیک بوەوە)



ن/ت خێرا ڕایکردە لای پەنجەرەکە
- گەمژە بۆچی بەدوامەکەویت؟؟




جونگکوک:
وتم وەرە ئێرە، ڕابکەیت ئەمجارە بە قورسی باجەکەی ئەدەیت



ن/ت سەریسوڕما بە ڕەفتارە لەناکاوەکەی جۆنگکوک


ن/ت:
ب..بۆچی؟


جۆنگکوک هەنگاوێکی تر لێی چووە پێشەوە



ن/ت:
نزیک مەبەوە

جۆنگکوک بێ گوێدانە قسەکەت بەردەوامبوو لە نزیکبوونەوە تا پشتت بەر دیوارەکە کەوت


ن/ت:
ت..تۆ...


جۆنگکوک نەیهێشت قسەکە تەواوبکەیت،کاتێک دەستەکانی ڕێگای خۆیان دۆزیوە بۆ کەمەرت و لەسەر ڕۆبەکە بە توندی گرتبووی بە شێوەیێکی خاوەنداریەتی


ن/ت چاوەکانی خێرا کرانەوە لە شۆکا و تەنها سەیری جۆنگکوکی کرد، کەمێ سووربوەوە

-ت.. تۆ چیەکەیت..

جۆنگکوک وەڵامی هیچ کامێک لە پرسیارەکانت ناداتەوە تەنها نیگاکانی قوڵبوونەتەوە لە چاوەکانتادا و بێ چاوترووکان سەیری نێو چاوت ئەکات


ن/ت:
ج..جۆنگکوک..؟

جۆنگکوک:
قسە مەکە، تۆزێک ئاوا بمێنەرەوە
"بە تۆنێکی قوڵ و داواکاریەوە"


ن/تو لە شوێنی خۆتدا مایتەوە و وەستایت
هەستت بە کێشی جۆنگکوک ئەکرد بەسەر جەستەتەوە کە نزیکتر ئەهاتە پێشەوە

هەستت بە گەرمی جەستەی ئەو ئەکرد تەنانەت کە ڕۆبیشت لەبەرابوو،


جۆنگکوک:
هەرگیز مەڵێ کە دەتەوێت بمریت بەدەستی هەر کەسێک، من هەمیشە پارێزگاری لە تۆ ئەکەم گرنگ نیە چی ڕووەیا، بۆیە نامەوێت ئەمە دووبارە بێتەوە
(لێوەکانی چەند ئینجێک لەوانەی تۆوە دووربوون)


ن/ت:
بۆچی زیادەڕۆیی ئەکەیت لە کاردانەوە.. تەنها گاڵتەمکرد
(سەرت هێنایە خوارەوە و سەیری ئەرزەکەت کرد لە شەرما)

جۆنگکوک بە دەستەکانی چەناگەتی بەرز کردەوە ناچاری کردیت سەیری ڕووخساری بکەیت
- سەیرم بکە، شەرم مەکە
(فەرمانی کرد)


ن/ت هێندەیتر سوور بوەوە دوای بیستنی ئەم قسانە

جۆنگکوک بزەیێکی یاریزانانە هاتە سەر ڕووخساری



جۆنگکوک:
جوانیت کاتێک کە سوور دەبیتەوە،بە شێوەیێکی لە شێوەکان ئەوەم بەدڵە
(تۆنە یاریپێکەرەکەی نەگۆڕدرابوو)


ن/ت:
تۆ.. ئەوە بوەستێنە هم؟
(هەوڵی دۆزینەوەی بیانوێکی ئەدا)

جۆنگکوک:
تازە دەستمان پێکردوە..
(بە پێکەنینێکی فێڵبازانە)

ن/ت:
م..مەبەست..
(دەمت تەتەڵە ئەکات)


جۆنگکوک:
تێئەگەیت مەبەستم چیە ئەی وانیە؟
(???)

?
?
?

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
stopppp!!!

چۆنن حاڵ و وەزعتان؟؟
ئێسا هەزار ڕەحمەتم بۆ دێت لێرەیا بڕیم😂

قەیناکە دڵتان گەورەبێت پارتی داهاتووش بەیانی نەبێ دوو بەیانی بە ئەکید دایئەنێم، جا سەروو هەزار وشە ئەنوسم، بۆیە ئائەمەم بۆ ئەکتیڤکەن بیفڕێنن، یەکی دە کۆمێنت جێبهێڵێ وەک ڕێزێک بۆ ماندووبونم،
سوپاستانەکەم، جا بیرتانبێ نووسەرەکەتان خۆشیەوێن باییی!!







بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now