𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓19

744 115 40
                                    

بەر لە دەستپێک ئەمەوێ بپرسم گەر ئەتانەوێت ئەم چیرۆکە درێژتر بکەمەوە یاخوود وەک ئەوەی پلانم بۆی داناوە بە چەند پارتێکیتر کۆتایی پێبهێنم؟

ڕای خۆتانم پێبڵێن چوونکە دڵنیانیم چیبکەم

ئەم پارتە ئەکتیڤکەن و پارتی تازەش ڕێک دوای ئەمە ئەنوسم گەر ئەکتیڤبوو

دووبارە ببورن بۆ درەنگ پۆستکردن بەڕاستی نازانم ئەم ماوەیە کێشەی واتپاد چیە پێنسەت وشەی سڕیبووەوە لەم پارتە بۆیە تا بیرم کەوتەوە بابەتەکان و دووبارە نوسیم زۆرم پێچوو

ئەم پارتە زۆر دوور و درێژە بۆ قەرەبوو کردنەوەیە چێژی لێببینن!!

vote?!!
enjoy.
.
.
.

خاوەن پشک2:
باشە بابەتەکە ئەوەیە... بیستومانە لە ئێستەیا کێشە لەنێوان خانەوادەکانتانا هەیە، داهاتووی کۆمپانیاکەتان دیارنیە ئێمە بەم مەرجە ماینەوە کە کۆمپانیای جیۆن لەگەڵ خانەوادەکەی خاتوو ئان یەکبگرن، گەر بەڕاستی ئەمە هەڵوەشێتەوە دڵنیانین لەوەی کە ئەمێنینەوە یاخود نا

جۆنگکوک ڕەنگی تێکچوو

جیمین:
ئحم...ئحم..
"کۆکی و قومێک ئاوی خواردەوە"

ناوت:
بەڕێزم بازرگانی و ژیانی تایبەتی دوو بواری جیاوازن بۆ خستنەڕوو، ئەکرێ هەر کێشەیێک ڕووبدات لە دەرەوەی کۆمپانیاکە بەڵام ئەوەی سەرەکی و گرنگە کار نەکەنە سەر پشک و بازرگانیەکەی ئێمە خۆمان گرنگی بە هەموو شتێک ئەدەین، وە گەر لە مێژووی کۆمپانیاکەمان وردببنەوە بەدڵنیاییەوە ئەبێ بزانن کە کۆمپانیای بەڕێز جیۆن بە خێزانی ئان و هەروەها بێ ئەوانیش خاوەن مێژوو و متمانەی ڕاستەقینە بوونە، بۆیە گەر ئەمە بکرێت بە بیانوو بۆ وازهێنان بەڕای من شتێکی ڕەوا نیە چوونکە ئەوان پێویستیان بە ئێمەیە نەک ئێمە بەوان!

"کاتێک جۆنگکوکم بینی بەمشێوەیە نەمتوانی ئیتر بەرگە بگرم وە پێویستبوو یەکێک لە ئێمە بەرهەڵستی باتەوە بۆیە بڕیارمدا قسەکانم بکەم ڕووخسارێکی فەرمیم پۆشی و هەموو ئەوانەم وتی بە جدیەتی و متمانە بەخۆبوونەوە"

هەموویان سەریان لە لێهاتوویی ئەم کچە تازەیە سوڕماوە، هەموویان بە لایێک و جۆنگکوک بابەتێکی تایبەتتر... ئەوە وایئەکرد بۆ جاری هەزارەمین سەرسامی تواناکانی ن/ت بێت، ئەزانێت ئەتوانێ لە هەر حاڵەتێک متمانەی پێبکات تەنها نەیئەویست دەریبخات و ئەو توشی کێشەبکات

جیمین هەناسەیێکی ئاسوودەیی دایەوە و بە چاوێکی شانازیەوە سەیری ن/تی ئەکرد جۆنگکوکیش بەهەمان شێوە

خاوەن پشکەکان لەنێو خۆیان ڕووخسارێکی ڕازیان دەربڕی و ڕوویان کردەوە ن/ت

بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now