👾𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 17👾

925 130 564
                                    

...
ڤۆت لەبیر مەکەن!!!
...

هاوڕێیان ئەتوانن بێ من بڕۆن من لێرە ئەمێنمەوە هەنێک کاتیشم ئەبێ بەتەنیا

جیمین:
نەخێر گوێ بۆ قسەی ئەم گەمژەیە مەگرە

ناوت:
بەڕاستمە ئێوە ئەتوانن بڕۆن
"زەردەخەنەیێکی زۆرەملێی کرد و هەستایەوە سەرپێ"

تایهیۆنگ:
ناوت...

جۆنگکوک هەستا و بە توڕەیی بەرەو ڕووی ن/ت هات..

ناوت ویستی هەستێت و سفرەکە کۆکاتەوە کاتێک جۆنگکوک بەرەو ڕووی هات و مەچەکی گرت
ن/ت ڕاچڵەکی و شۆکبوو کاتێ وایکرد

ناوت:
تۆ...چیتە؟

جۆنگکوک:
زۆر داماو ڕۆڵ مەگێڕە تۆ شایەنی گرنگیپێدانی ئێمە نیت

ن/ت چاوەکانی پڕبوون و تەنها سەیری جۆنگکوکی ئەکرد

جیمین:
یا یا هیۆنگ چیتە
"قۆڵی جۆنگکوکی گرت بۆ ئەوەی مەچەکەی ن/ت ئازاد بکات"

جۆنگکوک:
ئێوە تێکەڵ مەبن
"بە ساردی و لەهەمان کاتا توڕەییەوە وایوت و دەیستی جیمینی لەخۆی دوورخستەوە بەردەوامبوو لە سەیرکردنی نێو چاوەکانی ن/ت بەتوڕەیی"

ن/ت:
هیچم نەکردووە وەک وتم ئەتوانن بێ من بڕۆن
"هێزی هێنایەوە بەر خۆی تا ئەم چەن وشەیەی وت و ئیتر مەچەکی خۆی لە دەستی جۆنگکوک ئازادکرد"

جۆنگکوک:
ن/ت بوێری ئەوە نەکەیت بە کەم سەیرم بکەیت تەنها لەبەر ئەوەی شەوی ڕابردوو چەن وشەیێکی بێمانام وت
"بە هەڕەشەوە وتی"

ن/ت:
وامنەکردووە
"بەزۆر گریانی خۆی وەستاندبوو"

جۆنگکوک:
ئیتر هەموو هەستێکم بەرامبەرت لەدەستداوە بۆیە هەست بە بارگرانی مەکە بەهۆی منەوە و ئەوەنە خۆت داماو نیشانبەیت لەبەر چاوی کوڕەکان

تایهیۆنگ:
هیۆنگ ئەم قسانە چین؟ بۆچی وائەکەیت؟
"بە خەمخۆریەوە"

جۆنگکوک:
تایهیۆنگگگ. پێم وتیت ئێوە تێکەڵی ئەم باسە نەبن
"بە هاوارەوە وتی هەمووانی ڕاچڵەکان"

ن/ت:
جۆنگکوک من مەبەستم ئەوە نەبوو ئازارت بدەم هم؟
"ئەیویست جۆنگکوک ئارام بکاتەوە، دەستەکانی کوکی گرت و سەیری نێو چاوی ئەکرد"
تەنها..

*کوک نەیهێشت ن/ت قسەکانی تەواو بکات*

جۆنگکوک:
درۆ مەکە، تۆ تەنها کچێکی لوتبەرزیت و بۆ سەرنج ڕاکێشان هەمووشتێک ئەکەیت
"بە ساردی وتی و ئەوێی جێهێشت"

بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now