💥𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 10💥

1.1K 139 225
                                    

200 کۆمێنت = پارتی نوێ
45 vote

.
.

خ.ئان:
ب.جیۆن پێویستە دەربارەی بابەتێک قسەت لەگەڵ بکەم..

ب.جیۆن:
باشە کە لێرەیت منیش ئەمویست دەربارەی چەن شتێک دڵنیا ببمەوە

خ.ئان:
کچەکەم دوێنێ سەردانی خانووی کوڕەکەتی کردووە..

ب.جیۆن:
ئەزانم

خ.ئان:
بەڵام کاتێک هاتەوە ماڵەوە ڕەنگی سپی هەڵگەڕابوو و باش دیار نەبوو بۆیە پرسیارم لێیکرد ئەگەر شتێک ڕوویدابێ...

ب.جیۆن:
منیش ئەمویست دەربارەی ئەوە بپرسم

خ.ئان:
کە لێیم پرسی وتی ئەو کچە سۆزانیەی بینیوە کە چەن ساڵێک بەر لە ئێستا ونبوو.. و مرد

ب.جیۆن:
مەبەستت چیە؟ باسی کێ ئەکەیت؟
(بە پرسیارەوە)

خ.ئان:
سوئا ئەڵێم.. ئەو کچە بچووکەی کە ئەو شەوە فەرامۆشت کرد

ب.جیۆن ڕەنگی تێکچوو

ب.جیۆن:
مەبەستت چیە فەرامۆشمکرد من خۆی ئەوم نەئەناسی بۆیە هیچم نەکرد.. تۆ ئێستا ئەتەوێ من تاوانبارکەیت بۆ ئەم کەیسە؟؟

خ.ئان:
نازانم گەر کچەکەم ڕاست بکات یا نا، ئەو کچە چەن ساڵێک لەمەوبەر مردووە، وەئەگەر زیندووشبێ چی ئەکات لای جۆنگکووک؟ خۆ جۆنگکوک ئەوی بیر نیە

ب.جیۆن:
کوڕەکان هاتنە لام و ئەم هەواڵەیان پێدام پێشوەختە
بەڵام ئەیانوت کە هیچ کەسێک لەوێ نەبوو و کچەکەت لەخۆیەوە قسەی ئەکرد و وەک شێت ڕەفتاری ئەکرد.. ئەمە کوڕەکانی تۆقاندبوو

خ.ئان:
وەکو شێت؟ چۆن ئەتوانی ئاوا ناوی کچەکەم بێنیت؟؟
(بە هاوارەوە)

ب.جیۆن:
خاتوو ئان. ئەزانم ئێمە بەپێی چارەنووسمان ئەبێ بەیەکەوە ببینە خێزانێک. بەڵام پێموانیە لە ئێستەیا گونجاوبێت بۆ سوئا کە کوڕەکەم ببینێت
(بە هێواشی قسەی ئەرد)

خ.ئان:
مەبەستت چیە؟ هەر بەڕاستی وائەزانی کچەکەم تێکچووە؟
(بە توڕەییەوە)

ب.جیۆن:
لەوانەیە بەهۆی کاریگەری دەرمانەکانیەوە ئاوای بەسەر هاتبێت.. بەڵام گەر ئەو بەردەوامبێت لەوەی باسی ئەو کچە مردووە بکات بەرامبەر جۆنگکوکی کوڕم.. لەوانەیە ئەو کچەی بیربێتەوە و دووبارە وەک شێتی لێبێت.. ناهێڵم هەرگیز ئەمە ڕووبدات
(بە هێمنی قسەکانی کرد و لەکۆتاییا تۆزێ توڕەبوو)

خ.ئان:
باوەڕ بە تۆ ناکەم... ئەگەر کاریگەری دەرمانەکانیشبێت بەسەریەوە پێویست نیە کوڕەکەت ‌اگاداری کچەکەمبێت لە کاتە سەختەکانا؟؟؟
بۆچی تەنها بیر لە خۆتان ئەکەیتەوە،؟؟؟
(هاواری کرد)

بچکۆلە تایبەتەکەمWhere stories live. Discover now