5→6

19 5 0
                                    

ـ
ـ
بەشی پێجەم
ـ
ـ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

NUSER:-

پێدەکەنین و بەهێواشی ڕێگای ئەشکەوتەکەیان دەدۆزیەوە بەهۆی نیشانەکانی ناگیۆنگ وە قسەیان دەکرد ئەوان بە پێچەوانەی هاوڕێکانیەری چێژیان دەبینی لە گەشتەکە و دارستانەکە سەڕەڕای ئەوەی نەیانتوانیوە بە شەو جوانی دارستانەکە ببینن بەڵام زۆر شوێنی جوانیان بینی لەنێو دارستانەکە وە ئەمڕۆ هەموویان لەدەرەوەن تەنانەت ناری و یێجوونیش و دڵخۆشبوون و وێنەی جیاواز و زۆریان گرتبوو بەشێوازی جیاواز وە هەموویان جلە پەرستارەکانیان بردبوو وێنەیان بەویش گرتبوو

ئەمڕۆ باش دەردەکەوتن و ڕێکەوتنی جلەکانیان کردبوو کە پانتۆڵێکی ڕەش و بلوسێکی سوفی سپیان پۆشیبوو کە وەک و یەکتر دەردەکەوتن هەموویان وێنەیەکی لەسەر سکی یان پشتی یان سەر دڵی بلوسەکەی هەبوو و بەوەیان جیا دەکرانەوە

تا لەناکاو ناری هاواری کرد

"ئاااااااااااا"

هەموویان سەیریان کرد کە ناری گەڕایەوە کەسێکیان بینی لەسەر گژ و گیاکە

نزیک کەوتنەوە بینیان کوڕێکە و بریندارە







هەرکە خۆیان شاردەوە لەپشت گژ و گیاکان و بە چرپە و بێدەنگی کەوتنە قسەکردن بۆ ئەوەی ئەوان گوێیان لێیان نەبێت

تایهیۆنگ
"ئەوە جۆنگکوکە بەڵام ئەوانە کێن؟!"

سانگون
"واتا کەسی زیاتر لە دارستانەکە هەبووە"

یونگی
"من گوتم کە شتێکی نامۆ هەیە"

جیهوون
"ئێستا چی بکەین؟!"

یونگی
"بەبێدەنگی سەیریان دەکەین بزانین چی دەکەن"

تایهیۆنگ
"ئەگەر ئازاری جۆنگکوکیاندا"

یونگی
"زیندەبەچاڵیان دەکەم"

بێدەنگ بوون و سەیری ئەوانەی خوار گردەکەیان دەکرد کە بەئاسانی گوێیان لە قسەکانیان دەبوو




سوهۆ
"ئایا جگە لە ئێمە کەسانیتریش هەن لەم دارستانە؟!"

هانی
"لەوانەیە!"

یێجوون
"هێی پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەشکەوتەکە"

ناری
"بەڵێ پێویستە بڕۆین"

ناگیۆنگ
"بەڵام ئەمە بێ ویژدانیە ئەگەر ئەم کوڕە جێبهێڵین بەم سەختیەشەوە"

جون
"ڕەین شتێک بڵێ"

ڕەین سەیری ئەوانی کرد لەکاتێکدا لەوکاتەی بینیان سەرنجی دەدات و بیر دەکاتەوە













دارسـتـانـی مــەرگ {J.J.K}Where stories live. Discover now