9→10

13 4 0
                                    

ـ
ـ
بەشی نۆیەم
ـ
ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

NUSER:-

ڕەین بەهێواشی نزیک بوویەوە تا چەند مەترێک لە دووری کوڕەکان وەستا

ڕەین
"سڵاو.!!"

هەرسێکیان ڕاچڵەکین و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەیان کرد وە شۆکبوون بە ڕوونی دەبینرا لەسەر ڕوخساری هەر یەکێکیان
ئەوان ئیتر ئاشکرابوون و شوێنەکانیان دۆزرایەوە لەلایەن یەکێک لە نێچیرەکانیان
بەڵام
چۆن سانگون نەیبینیوە؟!

جیهوون
"چۆن توانیت ئەم شوێنە بدۆزیتەوە؟!"

ڕەین هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە
"جۆنگکوک بەمنی گووت"

تایهیۆنگ
"بۆچی هاتیت بۆ ئێرە؟!"

ڕەین
"کامەتان ناوی یونگی‌ـیە؟!"

یونگی
"بۆچی؟!"

ڕەین
"ئەمە شتێکی گرنگە وە لەسەر ژیانی منەوە پەیوەستە"

تایهیۆنگ
"بۆچی؟! تۆ کێیت؟!"

ڕەین
"من مین یونڕەین کچی مین نامسان"

ماوەیەک هەموویان بێدەنگ بوون و تەنها سەیری ڕەین‌ـیان دەکرد
چۆن ئەمە دەبێت واتا ئەوان ئێستا کچەکەی نامسان لەپێشیان هەیە

تایهیۆنگ
"چۆن باوەڕ بەتۆ بکەین"

ڕەین دەیزانی ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبێتەوە بۆیە ملوانکەکەی هێنایە دەرەوە و بەوانی نیشاندا

وە بەوە جیادەکرێتەوە کە ملوانکەکە دووبارە نییە واتا هی جۆنگکوک نییە
چونکە پەتی ملوانکەکان جیاواز بوون و ڕەنگی جیاوازی هەبوو وە ئەوەی ڕەین شین بوو وەک ئەڵماسەکە و ئەوەی جۆنگکوک ڕەش بوو وە هی یونگی قاوەییەکی تێرە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هانی
"ئۆفف خەریکە دەبێت بەشەو بۆچی نەگەڕایەوە؟!"

ناری
"دەی لەوانەیە لەشوێنێک بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە تاوەکو بەیانی یانیش نازانم"

هانیوڵ
"بۆچی نەچینە دەرەوە و بەدوایدا نەگەڕێین همم؟!"

سوهۆ
"منیش ویستم ئەمە بڵێم"

جۆنگکوک
"ئەگەر ناتانەوێت ببن بە خواردنی ئاژەڵەکان بمێننەوە"

سەرنجی هەموویان کەوتە سەر جۆنگکوک کاتێک قۆڵێکی لەسەر چاوەکانی دانابوو کە پاڵکەوتبوو

هانی"ئەو هاوڕێی ئێمەیە ئێمە وەک تۆ ئارام نین پێویستە بیدۆزینەوە ئێمە نازانین ئەو سەلامەتە یان نا"

دارسـتـانـی مــەرگ {J.J.K}Where stories live. Discover now