7→8

16 4 0
                                    

ـ
ـ
ـ
بەشی حەوتەم
ـ
ـ
ـ

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

NUSER:-

جۆنگکوک
"ئێمە منداڵبووین و خێزانەکانمان هاوڕێ بوون ئەوان لێرە دەژیان لەم دارستانە بەتەواوەتی پێنج خانوو هەبوو وە دڵخۆشبووین هەرچەندە چەد زاتر دەماینەوە شتی سەیرتر ڕوویدەدا ئەوکات کە هاتین من نۆ ساڵان بووم هەموویم بەباشی بیرناکەوێتەوە بەڵام ڕووداوەکانی لە تەمەنی گەورەترم بیر دەکەوێتەوە زۆرینەی جارەکان ئێمە لاشەی کەسێکی مردوومان دەدۆزیەوە کە ئاژەڵەکان کوشتبوویان ئێمە زۆر دەترساین لەوەی بمرین بەڵام هەر ماینەوە ئەکاتەی من بووم بە چواردە ساڵ باوکی هەر پێنجمان واتا من و تایهیۆنگ و یونگی و سانگون و جیهیوون دەگەڕان بەدوای شوێنی دەرچوون بەڵام ئەوەی سەیربوو هەرگیز ڕێگای شارمان نەدۆزییەوە کە ئەمە زۆر ئێمەی ترساند
ڕۆژێک ئێمە دانیشتبووین تاوەکو خوانێک بەیەکەوە بخۆین لەناکاو پڵنگێکی گەورەی سپی دەرکەوت کە دەگمەنترین پڵنگ بوو وە هات و لای ئێمە دانیشت لەکاتێکدا ئێمە زۆر ترساو بووین بەڵام هەوڵمان دەدا ئارام ببینەوە وە ئەوکات بۆمان دەرکەوت ئاژەڵەکان ئێمە دەپارێزن نەوەک بمانکوژن وە ئێمەش دڵخۆشبووین بەمە بۆیە ئاسودە بووین و لەگەڵیان ژیانمان کرد و یاریمان دەکرد وە زانیمان کە ئەم دارستانە جادووی هەیە بۆیە ناتوانین بڕۆین بۆ شار چونکە دەیانەوێت پارێزگاری لەم دارستانە بکەین

بەهەرعاڵ ڕۆژەکان دەهاتن و دەڕۆشتن من بوومە شانزە ساڵ ئەوکاتە ڕاوچیەکان دەستیان بە هاتن کرد بۆ هێرش کردن بۆسەر ئاژەڵەکان وە ئێمەش تا لەتوانامانبوو ئەوانمان دەپاراست وە پڵنگە سپیەکە دووگیان بوو لەکاتێکدا نێرینە پڵنگەکەیان کوشت و بردیان بەڵام ئیتر دارستانەکە بێدەنگ نەبوو ماوەیەکی باش خەڵکی کوشت تا ئەوکاتەی لەگەڵ ڕاوچییەکان باوکت هات بەڕێز نامسان وە ئەو ژیانی مونای پاراست مونا ناوی پڵنگە سپیەکە بوو دایکی کاڕڵ و داڕڵ کە باوکت ئەم ناوانەی لە بێچوەکان ناوە وە بەر لەوەی خێزانەکانمان باشتر یەکتر بناسن کوژران لەلایەن ڕاوچیەکان وە بەڕێز نامسان ئێمەی پاراست و گەورەی کردین تا دووساڵ بەر لە ئێستا بەردەوام سەردانی ئێمەی دەکرد وە هەمووکاتێک باسی تۆی دەکرد و دەیگووت وێنەی ئەوتان نیشان نادەم ڕۆژێک دەیهێنم بەڵام کۆتاجار کە ڕۆشت دووساڵ و سێ مانگ بەر لە ئێستابوو لەوکاتەوەی ڕۆشتووە ئەومان نەبینیوەتەوە وە شتێکیتر هەیە کە دەبێت بیزانیت بەڵام من نازانم کە بەتەواوی بابەتەکە چۆنە و دەبێت یونگی ئەوە بەتۆ بڵێت"

ڕەین فرمێسکەکانی سڕی
"کەواتا ئێستا ئێمە چۆن ڕزگارمان دەبێت لەم دارستانە"

دارسـتـانـی مــەرگ {J.J.K}Where stories live. Discover now