ـ
ـ
بەشی دەیەم
ـ
ـNUSER:-
سەرنجەکان بەتەواوی چوونە سەر یونگی کە پشتی بە دیوارەکەداوە و قۆڵەکانی گرێداوە لەسەر سنگی وەک ئەوەی ڕستەیەکی زۆر ئاسایی گووتبێت بەڵام چەندین پرسیاری لای ئەوان دروست کرد
ناگیۆنگ
"ئەوە مەبەستی چییە ڕەین؟!"ڕەین سەری نزم کرد و توانای گووتنی ڕاستیەکانی نەبوو چونکە یەکێکە لە یاساکانی دارستان هەرچەندە جۆنگکوک یاسایەکی شکاند بەڵام باشی کرد
ڕەین قسەکانی یوونگی بیرکەوتەوە کە لەڕێگادا بەوی گووت
(یونگی
"ڕەین بەباشی گوێ بگرە ئەگەر بەهاوڕێکانت بڵێیت باوکت تۆی ئەمانەتی ئەم دارستانەیە کردووە ئەوا هاوڕێکانت دەمرن چونکە نابێت ئەم نهێنییە لەم دارستانە بچێتە دەرەوە وە ئەگەر هاوڕێکانت پرسیان بڵێ کە
لەم دارستانە نابێت هەموومان بچینە دەرەوە بۆیە کە باوکم لێرە ژیاوە منیش لێرە دەمێنمەوە
تێگەیشتیت"ڕەین
"بەڵێ")ڕەین چاوەکانی داخست و کردیەوە بۆ یەکەم دڵۆپی فرمێسک
ئەو یادەوەریەکانی بیر هاتەوە ساتی منداڵی ساتی خوێندن هەمووی لەگەڵ ناگیۆنگ و هانی بوونە بەڵام ئێستا دەبێت هەموویان بیرخۆی بباتەوە وە تەنها بە وێنەکان هەست بە هاوڕێکانی بکات ئەو ناتوانێت بێ ئەوان بژی
دوای لەدەستدانی باوکی تەواو سۆزی ئەوان ببوو بەتەواوی تێکەڵیان ببوو کەچی زۆر بەئاسانی لەیەکتر دووردەکەونەوە وەک تەونۆکەی جاڵجاڵۆکە بە یەک دەستلێدان تەواوی کاری ئەو لەناو دەبەن ماڵەکەی دەڕووخێنن ئەمەش جیاوازی نییە لەگەڵ ئەودا
ئەوان ڕەین دەڕوخێنن بە دووری هاوڕێکانی وێرانی دەکەن ئەو پەیوەندییەی چەندین ساڵە دروستی دەکەن خەریکە بە ڕۆژێک لەناودەچێت بەتەواوی هەموو پەیوەندییەکان دەپچڕێن ئەمە
چ دڵێکە دەتوانێت ئەوە بکات
چ دڵێکە دەتوانیت باوەڕ بکات
وەک ئەوەی ئاسمان هەور لەخۆیدا جیابکاتەوە ئایا ئاسمان هەموو ڕۆژێک بێ هەورەکان دەبێت؟! بەدڵنیایەوە نەخێرڕەین
"ئەو ڕاست دەکات"سەرنجەکان بۆ ڕەین چوون کاتێک بە گریان و چاوەکانی کە پڕبوون لە فرمێسکی خەم سەری بەرز کردەوە کە هێشتان ناگیۆنگ و هانی بەرامبەری وەستابوون و هەر یەکێکیان دەستێکی گرتبوو
ئەو دووەش بەبینینی هاوڕێکەیان چاوەکانیان پڕ بوون و دەنگیان دەلەرزی
هانی
"تۆ باسی چی دەکەیت ڕەین؟!"یەکەم دڵۆپە فرمێسکی ئەویش کەوت بۆ سەر دەستی ڕەین کە دڵی لەرزی لەگەڵ ئەمەدا
ناری
"ڕەین هەموو شتێک باشە؟!"ڕەین
"لەم دارستانە ناتوانین ڕزگارمان ببێت تا کەسێک جێنەهێڵدرێت"
YOU ARE READING
دارسـتـانـی مــەرگ {J.J.K}
Action←چیڕۆکێکی ئەفسانەییە→ لە دووری چەندەها کیلۆمەتر دارستانێک هەیە کە تەنها ناوی دەهێنری لەلایەن خەڵکەوە کۆریایی باشور لەرزێکی تەواو بەلەشیاندا دەهێت زۆر کەس چوونە بەڵام کاتی چون و شێوازی چونیان دەزانرێت وە تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە.،!؟ دەنگۆ هەیە کە مرۆڤ...