چاوکردنەوە

119 21 108
                                    


تایهیۆنگ: برام گوێی مەدەرێ لەترسدا ئەو قسەی کرد ئەگەرنا ئێمە ئەزانین کە تۆ بۆ ن/ت چۆنیت!
.
.
.
.
«لەڕوانگەی نوسەر»
هەمووان بە ساردی سڕی لەبەردەم ئەو ژوورە دانیشتون کە کچێکی تێدایە وەک بێڕۆحێک لەسەر بێدێکی ڕەق پاڵی داواتەوە و دنیایەک ئامێری پێوەیە بۆئەوەی لەمردنی سامناک ڕزگاری ببێت و بگەڕێتەوە بۆلای خۆشەویستانی بەڵام ئەو ئامێرەی کە بە دڵیەوەیەتی بەرەبەرە خەریک بوو خاو ئەبوویەوە
توت
توت
تــــــوتــ
تــــــــــوتــــــــــــ
جونگکوک هەرکە هەستی کرد لێدانی دڵی ناڕێکە هاواری کرد
جونگکوک:دکتۆر دکتۆر بانگ بکەننن خێراا
دکتۆرەکان بە کۆمەڵێ کارەبای دڵ ڕایان کردە ژوورەکە
جیمین و تایهیۆنگ بەسەرسامیەوە لەباردۆخەکەیان ئەڕوانی و باوەڕیان بە چاوی خۆیان نە ئەکرد
جونگکوکیش بەتوندی ئەکێشا بەو پەنجەرەی کە دیمەنی ناو ژوورەکەی ئەگواستەوە و هاواری ئەکرد
جونگکوک:ن/ت ئازیزەکەم جێم مەهێڵەەە تکایە تەنیام مەکە بەرگە بگرە ن/تـــــ ن/ت گوێت لێمە ن/ت جێم نەهێڵیتت نازدارەکەم ئێشتا پێمنەگوتویت کە چەند ئاشقتم  نەمگوتەوە کە چ بۆشاییەکی گەورەت لەدڵم دا داگیر کردوە
دکتۆرەکان خەریک بوون کارەبالێدان بوون بۆدڵی ن/ت هیوایان ئەخواست کەهیچی لێنەیەت

«لەڕوانگەی ن/ت»
چاوەکانم کردەوە لەشوێنێکی سامناکو تەماوی بووم گوێم بەهاواری جونگکوک بوو بانگی ئەکردم
ن/ت:جونگکوک لەکوێیت من ئەترسم تکایە وەرە بۆلامم جونگکوک
دەستم کرد بەگریان من لەکوێم ئافرەتێکم بینی جلێکی سپی لەبەر بوو جوانیەکی بێوێنەی هەبوو ئەهات بەرەو ڕووم
ئافرەتەکە:کچم وەرە ئێرە.
کاتێ دەستی بەرز کردەوە بەرەو ڕووم
ن/ت:تۆکێیت؟؟
ئافرەتەکە:من زەهرام دایکی تۆ ئازیزم
ن/ت:من دایکو شتم نیە دورکەوە
زەهرا:وامەکە گیانەکەم دڵم مەشکێنە وەرە بەرەو ڕاستیەکان
ن/ت:تۆ باسی چی ئەکەی؟
زەهرا:من دایکی ڕاستی تۆم گیانەکەم ئەگەر ئەتەوێ بزانی من چۆن کوژرام دوو هەڵبژاردنت ئەدەمێ
ن/ت:کوژران؟ یانی تۆیان کوشتوە
بەدەنگی لەرزۆکەوە گوتم
زەهرا:یان وەرە بۆلای من یان بۆلای جیۆن هانجین ئەتەوێ ڕاستەیەکان بزانی
ن/ت:لەگەڵت دێم هەرخۆی بێزار بوومە لەو ژیانەی کە تێیدام ..
لەناکاو گوێم لەهاوارەکانی جونگکوک بوو
جونگکوک:ن/ت بەرگە بگرە جێم مەهێڵە بێ تۆناتوانم بژیم
زەهرا:کچم بڕۆ بۆلای هانجین با ئەو شتەکانت پێ بڵێ جونگکوک جێمەهێڵە ئەو تاوانی نیە.
پیاوێک:ڕاست ئەکا کچم تکایە جونگکوکی کوڕم جێمەهێڵە ئەو تۆی زۆر خۆشەوێت هۆگرت بووە.
لەناکاو پیاوێک دەرکەو ئەویش زۆر جوان بوو
ن/ت: ئەی تۆ کێیت.؟
بەدەنگی لەرزۆکەوە پرسیم خەریک بوو مێشکم لەدەست بدەم من لەکوێم بۆ ئەمانە ئەبینم!
پیاوەکە:تەنها ئەوە بزانە من ناوم جیۆن جۆنگبوکە. لەگەڵ جونگکوک بڕۆ بۆلای باوکم!
ن/ت:ئاخر باوکت کێیە؟؟
جۆنگبوک:هانجین باپیرەی جونگکوک
ن/ت:تکایە مێشکم تێک مەدەن خەریکە شێت ئەبم بەس پێم بڵێن لەکوێمم؟؟؟
زەهرا:تۆ لەسەر لێواری مەرگیت ئایا ئەتەوێ بمریت و بێیت بۆلای ئێمەیاخود بەردەوام بیت لەژیان لەگەڵ جونگکوک ها کچم؟
دوبارە گوێم لەدەنگی جونگکوک بوو بەڵام بەتەنها نا لەگەڵ تایهیۆنگ و جیمین
ن/ت:نەخێر نامەوێت بمرم ئێشتا گەنجم ئەمەوێت ئەو ژیانە بژیم کەخۆم پلانم بۆ دانابوو
بەباوڕ بەخۆبونەوە گوتم
ژن و پیاوەکە هاتن باوەشاین پێداکردم
جۆنگبوک:کچم من و دایک بە مردن بەیەک گەشتین یانی لەم دونیا توانیمان ببین بە هی یەک بەڵام تۆ لەگەڵ جونگکوک وامەکەن چونکە ئێوە بۆیەک دروستکراون بەیەکەوە زۆر جوانن
زەهرا:ڕاست ئەکات کچم بڕۆ بۆلای جونگکوک بەتەنها جێمەهێڵە لەهیچ کاتێکدا چونکە تۆ هی ئەویت.
ن/ت:باشە من ئەگەڕێمەوە بەڵام بە ن/تیەکی جیاوازەوە کە هەموو شتێک ئەکات بۆ گەشتن بە زانینی ڕاستیەکانی ڕابردوو گەشتن بە دڵبەرەکەی!
زەهراو جۆنگبوک:ئەوە کچەکەی ئێمەیە...

«لەڕوانگەی نوسەر»

دکتۆرەکان خەریکن کارەبای دڵ بۆ ن/ت لێئەدەن
دکتۆرێک:دەی کچی گەنج بەهێزبە هەمووان چاوەڕێتن.
دکتۆر:یەک دوو سێ چوار ......
دکتۆر:بەڵێ دوبارە دڵی کەوتەوە وئیش
هەموو دکتۆرەکان بە دڵخۆشیەوە قسەیان ئەکرد
ئەوانەی دەرەوەش هەناسەی ئاسودەییان هەڵمژی
جونگکوک و جیمین باوەشیان لەیەک دا دواتر جیمین و تایهیۆنگ
جیمین:نەم وتت ن/تی ئێمە بەهێزە ــ!!!
جونگکوک:سپاس بۆخودا
دکتۆرەکە لەژوورەکە هاتە دەرەوە هەمووان چووبەرەو ڕووی
جونگکوک:ئێستا حاڵی چۆنە؟
دکتۆر:لە ئێستایە باشە بەڵام بێهۆشە!
جیمین:ئەی مەترسی لەسەر ژیانی ماوە؟
دکتۆر:هەندێ پشکنینی بۆ ئەکەین دواتر پێتان ئەڵێین .
جونگکوک:ئەتوانم بیبینم.؟
دکتۆر:بەڵێ بەڵام ئەبێت نیو کاتژمێر تێنەپەڕێت و تەنها یەکێکتان بچنە ژوورەوە.
جونگکوک:باشە تەنها من ئەچم.
جونگکوک جلی نەخۆشی کرد بەری و دەمامکی بەست بۆئەوەی بەکتریا نەگوازێتەوە ڕۆشتە ژوورەوە
جونگکوک بەبینینی ن/ت کە بەو لاوازیەو بێ نازیەی لەسەر بێدەیەک پاڵ کەوتووە چاوی پڕ ئاو بوو
جونگکوک:ن/ت ئازیزم من هاتووم بۆلات هاتووم تا پێت بڵێم سپاس کە جێت نەهێشتم ن/تم ئەزانی کە تائێستا هەستم بەوە نەکردوە کە چەندم خۆش ئەوێت بەجۆرێک خۆشم وێنایم نە ئەکرد
ببورە کە نەمتوانی پارێزگاریت لێبکەم بمبورە
بیرتە جارێک پێت گوتم

"گەڕانەوە بۆ ئەو شەوەی کە ن/ت و جونگکوک پیاسەیان کرد"

جونگکوک لەگەڵ ن/ت خەریک بوو ئەڕۆشتن بۆلای سەیارەکە
ن/ت:جەنگکوک؟
جونگکوک:بەڵێ.؟
ن/ت:منت خۆش ئەوێت؟
جونگکوک:بەڵێ ئەوە کەی قسەیە!
ن/ت:هۆکاری ئەو خۆشەویستیەت چییە؟
جونگکوک:خۆشەویستی هۆکاری ناوێت دڵی ئەوێت
ن/ت پێداگیری کرد
جونگکوک:لەبەر دەنگت لەبەر پێکەنینەکەت لەبەر هاوارەکانت لەبەر شەیتانیەکەت لەبەر چاوەکانت لەبەر دڵت
ن/ت:یاا زۆر دڵم خۆشە بە بونت..!!!
بەشێتیەوە گوتی جونگکوکیش پێکەنی پێی

"گەڕانەوە بۆ ئێستا"

جونگکوک:بیرتە ناچارت کردم بڵێم لەبەر چی خۆشمەوێی؟خۆ ئێستا لەسەر ئەم تەختە کەوتویت ناتوانی پێبکەنی ناتوانی چاو بکەیتەوە ناتوانی شەیتانی بکەیت ناتوانی هاوار بکەی ئەگەر خۆشەویستیم بەم شتانەوە بوایە ئەبوایە ئێستا جێتبهێڵم و بڕۆم چونکە ناتوانی هیچیان بکەیت.
جونگکوک دەستی خستە ناو دەستی ن/ت
جونگکوک:خۆشەویستی تەنها دڵێکی ئەوێت کە بۆ ئەو لێبدات خۆشمئەوێی.
دەستی جونگکوک لەلایەن ن/تەوە گیرا جونگکوک سەرسام بوو ن/ت بەرە بەرە چاوەکانی ئەکردەوە سەیری لای جونگکوکی کرد
جونگکوک:تۆ باشی؟ بانگی دکتۆر ئەکەم بوەستە
دکتۆررر..
لەگەڵ هاوارەکەی جونگکوک جیمینو تایهیۆنگ هاتنە ژوورەوە
جونگکوک:بانگی دکتۆر بکەن خێرا
تایهیۆنگ بانگی دکتۆری کرد و هاتەوە
تایهیۆنگ:ن/ت باشیت!؟
ن/ت تەنها بەلاوازیەوە سەیریانی ئەکرد
دکتۆرەکە هات
دکتۆر:تکایە بڕۆنە دەرەوە با پشکنینی بۆ بکەین.
جیمین و تایهیۆنگ ڕۆشتن جونگکوکیش سەیرێکی ن/تی کرد بەس بوو بۆ هیوا بەخشین بە ن/ت دەستی لەناو دەستی دەرهێناو ڕۆشتە دەرەوە
....

















cut

Don't blame meWhere stories live. Discover now