01|

205 38 46
                                    






~~~~

"بەڵام پورێ"
نایۆنگ وتی.

" ئەوانە گرانبەهان، کچەکەم، بەهەرزانی مەیان فرۆشە ."

نایۆنگ بە گەمژەیی وەستابوو.
بەڵام ئەگەر ئەو ئەوانەی بە گرانی فرۆشت، کێ دەیان کڕێ؟

ئەو نرخەی کە پوری پێی گوت پێی بفرۆشە لەوە زیاتر بوو کە نایۆنگ خەیاڵی دەکرد.
پوری دەیتوانی بە ئاسانی ببینێ کە نایۆنگ هێشتا چەند دوودڵە.
"ئۆو، شازادەکەم، تەنها ئەوە بکە کە وتم، کەسێک دەیانکڕێ، دڵنیات دەکەمەوە."

"بـاشە."
نایۆنگی تەمەن 20 وەڵامی پورە بە تەمەنەکەی دایەوە.
تەنانەت هەرچەندە ئەو بەتەمەن پێگەشتوویە بەڵام هێشتا وا خۆشەویستە لای پوری وەک ئەوەی مناڵێکی بچووک بێت.

نایۆنگ سەرنجیدا کە چۆن پوری بە شازادە بانگی کرد.
هەرچەندە ئەو هیچ نزیکیش نەبوو لەوەی ببێت بە یەکێک.
ئەو هەژار بوو، هیچ شازادەیەک هەژار نییە.
ئەو دەزانێت کە پوری لەبەر خۆشەویستی بەو بانگی کردووە بەڵام هێشتا...

نایۆنگ بەبێدەنگی و گوێڕایەڵی نرخی شتەکانی لەسەر کاغەزێک دەنووسی و کە یەکێکی تەواو کردبا کاغەزەکەی لەلای ئەو شتە دادەنا و بەو شێوەیە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی تێبینی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا کرد.

(بۆچی زۆر لە لەناکاو؟)
نایۆنگ بیری کردەوە.

نایۆنگ سەیری دەوروبەری خۆی کرد کە تەنها توانی ڕێگای بچووک لەگەڵ کۆگای بچووک ببینێت .
و چەند خەڵکی کەم کە ئەوانیش هەرچیەک بێت دەفرۆشتن هەر وەک خۆی و پوری.

نایۆنگ بەردەوام بوو لەوەی نرخی شتەکان لەسەری دابنێ وەک چۆن پوری پێی وت

لەناکاو گرووپێک کە پێکهاتبوون لە شەش پیاو بەلایاندا تێپەڕین.

ئەو هیچ گرینگیەکی نەدا بەڵام ئەوان لە پێش مێزەکەی ئەوان وەستان.

نایۆنگ بەخێرایی سەیری ئەوانی کرد.

هەر شەشیان جل و کڵاوی ڕەشیان پۆشی بوو.
یەکێک لەوان ڕێک لەبەردەمی نایۆنگ وەستا.
و ئەو پێنجەی تر لەدواوە ڕاوەستان.
سەری خۆیان نزمکردبوو.. وەکو ڕێزێک؟؟

بەڵام بۆ کێ؟

نایۆنگ دووبارە سەیری ئەو پیاوەی بەردەمی خۆی کرد.

ئەو هەرگیز لەهەموو ژیانی خۆیدا کەسێکی ئەوا سەرنجڕاکێش و جوانی نەبینیبوو. ئەو سەیری نایۆنگی دەکرد بۆ ماوەیەکی زۆر بەڵام لەو ماوەیەدا تەنانەت یەک وشەش لەدەمی نەهاتە دەرەوە. وا دیار بوو کە پیاوە نهێنیەکە لەبەر نەبوو هیچ قسەیەک بکات. پیاوەکە تەنانەت وادەرکەوت شۆک بووە وەک ئەوەی نایۆنگ شتێکی هەڵەی کردبێ.

بۆیە نایۆنگ بڕیاریدا قسە بکات، تاکو کەشەکە زیندی بکاتەوە کە ئێستا قورستر و ناخۆشتر دەبێت.

"بەڵێ؟"

نایۆنگ هەرگیز باش نەبووە لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکی نامۆ، ئەو هەرگیز قسەی لەگەڵ خەڵکی نەکردوە ئەو تەنها باش بوو لە قسەکردن لەگەڵ دایک و پوری. دوای ئەوەی دایکی مرد، بەتەنها لەگەڵ پوری مایەوە.

"ئەمانە جوانن، بەچەند دەیان فرۆشی؟"

پیاوەکە پرسی. دەنگی قورس و قوڵ بوو.

"ئەوانە گرانبەهان!"

نایۆنگ بە پیاوەکەی وت، هیچی تر گرینگی بە گفتوگۆیەکەی نەدا، چونکی هەستی پێکرد کە پیاوەکە تەنها بۆ خۆشی لێرەیە.

ئەو هەڵوێستێک لە ڕەفتارەکانیدا هەبوو، لەوێ وەستا بوو وەک ئەوەی ئەو پاشایی شوێنەکە بێت.

نایۆنگ تەنانەت نازانێت کێ پاشایی شوێنەکە، ئەو لەگەڵ پوری ماڵیان گواستەوە بۆ ئێرە تەنها دوو مانگ پێش ئێستا.

نایۆنگ سەیری خوارەوەی کرد و دەستی کرد بە پاککردنی ئەو پارچە گرانبەهایی ناو دەستی، بڕیاریدە ئەو پیاوەی پێشی فەرامۆش بکات چونکە تێبینی زەردەخەنە بچووکە لارەکەی کرد.
(گەمژە، پێی وایە کە کێیە)
نایۆنگ بیری کردەوە.

نایۆنگ هەستی بە ناڕەحەتی کرد.
یەکێک لە هۆکارەکان ئەو بوو کە ئەو قسەی لەگەڵ خەڵکی نەدەکرد .

پیاوەکەش کەمێک هەستی بە شۆکبوون کرد و سەری سوڕمابوو بە ڕەفتاری نایۆنگ. هەردووکیان بیرکردنەوەی هاوبەشیان هەبوو. نەیان دەزانی ئەوە تەنها هەڵە تێگەیشتنێکە.
لەناکاو نایۆنگ گوێی لە دەنگێک بوو لە پشت خۆی.
کاتێک سەیری کرد پوری بینی کە بە شۆکەوە سەیری ئەوان دەکات.

"پورێ؟"
نایۆنگ چرپاندی.

پوری سەیری ئەوی کرد.

"تۆ ڕێزگرتنت پیشاندا، وایە؟"
پوری بە بێئومێدی پرسی.
گومانی هەیە لەوەی نەیکردبێ چونکە دەزانێ کە نایۆنگ پێشتر پاشای نەبینیبوو.

"ئەو بە دڵنیاییەوە نەیکرد، پیم سەیر بوو بۆچی"
پیاوەکە وتی.
نایۆنگ لەهەموو ژیانیدا هێندەی ئەو ساتە سەرلێشێواو نەبوبوو.

پوری مەبەستی چییە؟

ئەی ئەم پیاوە مەبەستی چییە؟

ئەو چۆن دەوێرێ بەم هەڵوێستە قسە لەگەڵ پورە بەتەمەنەکەی ئەو بکات؟



~~~~

بەردەوامە.

پـاشـای ئـیمـپراتـۆریـەت || P.SHWhere stories live. Discover now