~~~~
ڕۆژەکان تێپەڕین و نایۆنگ ڕقی لەوەبوو کە ئۆلیڤیا چۆن هەڵسوکەوت دەکات، وا ڕەفتار دەکات وەک ئەوەی ئەو فەرمانڕەوای کۆشک بێت... باشە ئەو دەتوانێ فەرمان بکات چونکە ئەو دایکی شازادەیە، بەڵام ئەو زیادەڕۆیی دەکات، ئۆلیڤیا سوود لە نەبوونی پاشا وەردەگرێ، و هەمووان لەوە بێزاربوونە.
حەوتەم ڕۆژ بەبێ پاشا تێپەڕی.
نایۆنگ خەوتبوو، شەوەکە زۆر درەنگ بوو، تەواوی کۆشک بێدەنگ و تاریک بوو.
ئەو بە ئارامی خەوتبوو کاتێک دەستێک بە تووندی قوڵی ئەوی گرت و هەژاندی.
نایۆنگ بە سەرسوڕمانەوە هەڵسا و دانیشت، چاوەکانی بەگەورەی کرانەوە و لێدانی دڵی خێرا بوو بەهۆی ئەوەی تارە ڕوویدا. سەیری لای ڕاستی کرد لەکاتێکا دەستەکەی لەخۆ دوور خستەوە.
"شش!!"
پاشان دەمی داپۆشرا لەلایەن دەستێکەوە.
ئەوە کوڕێک بوو کە بەهەمان شێوە لە چێشتخانە
کاری دەکرد. نایۆنگ کەمێک ئارامبوویەوە دوای ئەوەی کوڕەکەی بینی، بەڵام نیگەران بوو چونکە کوڕەکە ترساو دەرئەکەوت.کوڕەکە دەستی بە قسەکردن کرد، نایۆنگ تێبینی کرد کە نیوەی کچەکان بەخەبەرن و هەوڵیان دەدا ئەوانی تر بەخەبەر بێنن. هەندێکیان دەگریان و هەندێکیان هەوڵیان دەدا خۆیان...
بشارنەوە؟"چی ڕوودەدات؟"
نایۆنگ پرسی.
"کۆشک لەژێر هێرشدایە."
کوڕەکە بە دەنگێکی نزمەوە هاواری کرد.
"!چـی؟"
نایۆنگ بەقورسی هەناسەی دەدا.
"بەڵـێ. ئێمە نازانین چی بکەین. هەرگیز جارێکی تر هێرش نەکراوەتە سەر کۆشک، ئەوە دژی یاساکانە."
"چی دەربارەی خاوەنشکۆ؟ ئەو چۆن بەمە بزانێ؟"
"لەوانەیە ئەم هێرشە بەهۆی نەبوونی پاشاوەیە، ئەوان دەیانەوێ تەڵە بۆ ئێمە دابنێن، بەتایبەتی بۆ شازادە و دایکی."
نایۆنگ نەیدەزانی چی بکات بەهۆی ترسەوە. گوێی لە هاواری کچێک بوو کە بەهۆی ئەو ئاگرەی دەرەوە هاواری کرد.
هەمووان دەستیان کرد بە هاوارکردن و ڕاکردن بۆ ئەم لا و ئەو لا لەترسدا.
نایۆنگ هەستی بە ئیفلیجبوون کرد نەیتوانی لە شوێنی خۆی هەڵسێ کاتێک چەند پیاوێکی بینی کە جلی تەواو ڕەشیان پۆشی بوو، و سەر و ڕوخسارییان بەباشی داپۆشراو بوو.
شمشێری قەبارە گەورەیان پێبوو.
YOU ARE READING
پـاشـای ئـیمـپراتـۆریـەت || P.SH
Fantasy❞ تـڪـایـە مـەڪـەوە خـۆشـەویـسـتـی ڪـەسـێـڪی تـرەوە.❝ دەسـتپێـڪ: 05.05.24 ڪۆتـایـی: . . . . . . . . .