~~~
دوور لەو شوێنەی لێی دەژیا و بەرامبەر ئەو کۆشکەی کە هەرگیز پێشتر نەبینیوە.
نایۆنگ لەلای دوو پیاوەکەوە بردرایە کۆشک، فرمێسکەکانی لەسەر ڕوومەتی وشک بوونەوە کاتێک دیمەنی کۆشکی بینی.
ئەو هەرگیز لەهەموو ژیانی شتێکی ئاوا گەورەی نەبینیوە.
کۆشک؟
ئەو تەنها توانیویەتی لە مێشکیدا خەیاڵی بکات، هەموو ئەوەی ئەو گوێی لێبووە لەخەڵکەوە کە دەیان وت، کۆشک زۆر گەورەیە، زۆر گەورەتر لە لەخەیاڵی تۆ.'
ڕاستبوو، ئەوان ڕاستیان دەکرد، کۆشکەکە بەڕاستی گەورەتربوو لە خەیاڵی نایۆنگ.
دەروازەی سەرەکی پڕ بوو لە پاسەوان، لەلای ڕاستی کۆشکەکە ئەسپ، مەڕ و جۆرەها ئاژەڵی تری لێبوو.
پاسەوانەکان بەبێ دووڵی و بەبێ هیچ پرسیارێک ڕێگەیان بە ئەواندا بڕۆنە ژوورەوە. وەک ئەوەی پێشتر ئاگادار بوون کە ئەوان دێن.
پاشاکە هەمووانی ئاگادار کردۆتەوە؟
ئەو کچە دێت کە داوای کردووە؟
بیرکردنەوە دەربارەی ئەوەی پوری وتی، ئەو ئێستا دەیەوێت بزانێ چەند کەسی تری وەک ئەو لێرەن، چەند کەسی تر داواکراون لەلای ئەوەوە؟
دوو پیاوەکانی پاشا نایۆنگیان بردە ناو کۆشک.
ناوەوەی کۆشک بە چەندین ڕەنگ ڕەنگرابوو، ڕەنگی زێڕین، ، ڕەش، سپی و ڕەساسی. و بەڵای نایۆنگەوە زۆر جوان بوو.پێنج خوڵەکیان پێچوو تا گەشتن بەو شوێنەی کە بڕیاربوو نایۆنگ لێی بمێنیتەوە.
کە لە هۆڵێک دەچوو، هۆڵێکی گەورە.بەڵام نایۆنگ گرینگی بە ژوورەکە نەدا، چاوەکانی بەهۆی هۆڵەکەوە گەورەنەبوون بەڵکو بەهۆی شتێکی ترەوە گەورەبوون.
ئافرەتەکان.
دووبارە قسەکانی پوری بیرهاتەوە، ئەوکاتە نایۆنگ بیری
دەکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانی لێرە لە 10 زیاتر نییە.بەڵام..
ئەوان تەنانەت لە 100 کەسیش زیاترن.
ژمارەیەکی زۆری کچ، کە هەمووان کراسی ڕەنگاوڕەنگ و درێژیان پۆشی بوو.
دوو پیاوەکە ڕۆشتن و نایۆنگیان لەوێ جێهێشت، نایۆنگ سەیری دوو پیاوەکەی کرد کە ڕۆشتن، هێشتا دڵنیانییە نەبوو کە بەڕاستی ئەوان لەکۆتایی وازیان لەئەو هێنا.
YOU ARE READING
پـاشـای ئـیمـپراتـۆریـەت || P.SH
Fantasi❞ تـڪـایـە مـەڪـەوە خـۆشـەویـسـتـی ڪـەسـێـڪی تـرەوە.❝ دەسـتپێـڪ: 05.05.24 ڪۆتـایـی: . . . . . . . . .