04|

109 30 35
                                    





~~~~

دوای ئەوەی نایۆنگ چەند جارێک هەناسەی هەڵمژی، دەرگاکە کرایەوە لەلایەن پاسەوانەکانەوە، بەڵام چاوەکانی ئەوان هەرگیز بۆ چرکەیەکیش لەسەر نایۆنگ نەوەستان چونکە ئەوان دەیانزانی کە نایۆنگ یەکێکە لەو کەسانەی کە داوا کراوە لەلایەن پاشاوە.

نایۆنگ چووە ژورەوە، چاوە گەورەکانی گەورەتر بوون کاتێک ژوورەکەی دیت.
نەیتوانی چیتر سەیری دەوروبەری بکات کاتێک هەستی بە چاوەکانی پاشا کرد لەسەر خۆی.

سۆنگهوون لەسەر کورسیەکی گەورەی چوارگۆشە دانیشتبوو و مێزێک کە بە قەدیفەی سور داپۆشرابوو لە پێشی بوو.
چەند کاغەزێک لەپێشی دانرانبوو و خەریکی نووسینی شتێکبوو.
لە پەنجەیدا ئەڵقەیەکی گەورە هەبوو
جلێکی گەورە و ڕەشی پۆشی بوو، هەروەک چۆن پاشایەک جل دەپۆشێ.

سۆنگهوون وەستا لە نووسین و سەیری ناو چاوەکانی نایۆنگی کرد.

نایۆنگ هەستی بە ترس و لەرز کرد.
هەناسەی هەڵکێشا و پەیوەندی چاوی لەگەڵ هی پاشا کۆتایی هێنا و سەیری قاچەکانی خۆی کرد.

"خـاوەنشـکۆ."

نایۆنگ کڕنوشی برد.

سۆنگهوون لەسەر کورسیەکەی هەڵسا و نایۆنگیش هەڵسا.

سۆنگهوون بەهێواشی بەرەو نایۆنگ چوو، نایۆنگ تەواوی کاتەکە چاوەکانی سۆنگهوونی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو ، بەڵام خۆی تەنها سەیری زەوییەکەی دەکرد.

ئەو ترسا بوو چونکە نەیدەزانی دواتر چی ڕوودەدات.

سۆنگهوون لەسەر جێگاکە دانیشت و چاوەکانی لەسەر نایۆنگ جێگیرکرد.

نایۆنگ بەهێواشی سەری بەرز کردەوە نەیدەزانی چی بکات.

"دانیشە."

باشە، ئێستا لە کوێ دانیشێ؟

ئەو هەنگاوێک چووە پێشەوە، و پاشاکە بەردەوامی بە قسەکەیدا.
"لێرە."

کاتێک ئاماژەی بەسەر زەویەکەی کرد.

(ئەو دەیەوێت من لەسەر زەوییەکە دابنیشم؟)

نایۆنگ دووبارە بیریکەوتەوە کە پوری چی پێ وت.

'تۆ پێویستە هەموو ئەو شتانە بکەیت کە ئەو ئارەزوو دەکات و پێت دەڵێت کە بیکەی. تۆ ناتوانی هیچ ڕەت بکەیتەوە'

نایۆنگ بەهێواشی چووە پێشەوە و لەو شوێنە دانیشت کە سۆنگهوون پێی وت، قاچەکانی خستە ژێر خۆی و دەستەکانی لەسەر ئەژنۆەکانی دانا.

پـاشـای ئـیمـپراتـۆریـەت || P.SHWhere stories live. Discover now