06|

80 29 45
                                    




~~~~


سێ مانگ تێپەڕیوە و هیواکانی نایۆنگ بۆ ڕاکردن لە کۆشک لەناوچوونە.

لەم ماوەیەدا ئەو هەرگیز هیچ لێک نزیک بوونێکی لەگەڵ پاشادا نەبووە و نەبینیوە تەنها دوێنێ، ئەویش کاتێک نایۆنگ لە باخچەکە بوو پاشا سۆنگهوون بە ڕێکەوت هاتە ئەوێ.

نایۆنگ بەخێرای خۆی چەماند و ویستی بڕوات بەڵام پاشا پێی وت.
"بمێنە."

نایۆنگ نەیدەزانی چیبکات، ئەو لەوێ مایەوە بێگومان چونکە ئەوە داواکاری پاشا بوو.
سۆنگهوون بە پاسەوانەکانی وت باخچەکە بە جێبهێڵن، و نایۆنگ بەتەنها لەوێ مایەوە لەگەڵ سۆنگهوون.
"لەگەڵم تۆوەکان لێبکەوە."
سۆنگهوون وتی.

نایۆنگ بەدووڵیەوە هەناسەی هەڵکێشا و دایەوە، ئەوە دیسان داوایەکی ئەوە بێگومان.

بەڵام ئەمە چانسێکی باشە بۆ نایۆنگ، وایە؟
بۆ ئەوەی سەرنجی ئەو ڕاکێشێ.

هەرچەندە ئەو دەبێت بە باوک بەمزووانە.
و ئەو تەنها بانگی ئۆلیڤیا دەکات بۆ ماوەی ئەم سێ مانگە، دوای ئەوەی زانی کە ئەو دووگیانە.

ئۆلیڤیا، لە هۆڵە گەورەکە بردرایە ژوورێکی تایبەت و پاسەوانەکان لە هەموو لایەکەوە پارێزگاری لێدەکەن.
ژیانێکی باشتر، جلی باشتر، گەوهەر و خشڵی جوانتر و باشتر، پاشا هەموو ئەم شتانە و زیاتری پێداوە.

ئێستا هەمووان چاوەڕێی شازادەیەکی کوڕن، کە لەوانەیە ئیمپراتۆریەت بەڕێوە ببات لەدوای باوکی، پاشا پارک سۆنگهوون.

بەڵام نایۆنگ هیوادارە مناڵەکە شازادەی کچ بێت، بێگومان ئەو هیوای ئەوە دەخوازێ.

نایۆنگ زۆر قسەی لەگەڵ سۆنگهوون کرد ئەو ڕۆژە لە باخچەکە، و زۆر پەیوەندی چاوی لەگەڵ هەبوو.

و ئەو دەیزانی کە پاشا سەیری ئەوی دەکرد کاتێک ئەو سەیری پاشای نەدەکرد وە بێگومان سەیرکردنەکەی ماوەیەکی کێشا.

○●○

نایـۆنگ نائارام بوو، مێشکی ئەو بیرکردنەوەی زۆری هەبوو.

کاتەکە هاتبوو.

کاتی لەدایکبوونی مناڵەکە.

ئۆلیڤیا گواسترایە ژوورێکی تر لەگەڵ سێ پەرستاری ئافرەت.

هەموو کچەکان لەوێ بوون و گوێیان لە گریان و هاوارەکانی ئۆلیڤیا دەگرت.

نـایۆنگیش لەوێ بوو، لەلایەک وەستا بوو و دەستەکانی دەلەرزین. خەریک بوو مێشکی لەدەست بدات و بیرکردنەوە لەوەی چی ئەگەر مناڵەکە کوڕ بیت وای لەئەو دەکرد بەڕاستی هەموو هیوای لەدەست بدات، لەو کاتەدا گوێی لە دەنگی بەرزی یەکێک لە پاسەوانەکان بوو کە هاتنی پاشای بۆ هۆڵە گەورەگە ڕاگەیاند. هەمووان خۆیان لە ڕێگاکە لادا و سەریان نزم کردەوە.
نـایۆنگ سەیری سۆنگهوونی کرد بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانیەوە.

پـاشـای ئـیمـپراتـۆریـەت || P.SHWhere stories live. Discover now