...

47 6 0
                                    


"هەموو کارەکان بەباشی بەڕێوە دەچن؟"

من دەیڵێم،کاتێک ئەسکەمەبیلەکەم بۆ کەمێک دەسووڕێنم.

بەخێرای سەیرم دەکات و چاوی لەسەر پەڕاوەکانی لەدەبات...کاتێک چاویلکەکەی چاوی دەهێنێتە خوارەوە و بەڕووی ڕووی من دێت لەگەڵ کۆمەڵێک پەڕاو.

"بەڵێ،پێوست ناکات خەمی لێ بخۆیت خاتوو وارنەر."

تەنانەت ئەگەر بشمەوێت ئەوە خەمی لێ ناخۆم،ئەوە ڕاستییەکەیە...

دووبارە سەیری دەکەمەوە،وەکو ئەوە واییە دەیەوێت شتێک بڵێت.

"کارەکانی من تەواو؟"

من دەیڵێم وەکو دەستپێشخەرییەک بۆ ئەوەی قسەبکات.

"تەنها ئەو پەڕوانە واژۆ بکە."

دەیڵێت،کاتێک کۆمەڵێک پەڕاو دەخاتە پێشم و لەسەر مێزەکە بە ڕێکی دایدەنێت.

منیش دەستدەکەم بە واژۆکردنی پەڕاوەکان،کاتێک هەر پیتێکی لێ دەخوێنمەوە و پەڕاوەکان یەک لە دوای یەک هەڵدەدەمەوە.

"دۆسییەکەی (تۆم هارپەر)چۆن دەڕوات؟"

من دەیڵێم،بەبێ ئەوەی سەری بکەم بەڵکو هێشتا جافەکە لەنێو دەستمدایە کە پەڕاوەکانی پێ واژۆ دەکەم.

"یەکەم دادگای نەکراوە."

ئەو دەیڵێت بە دڵنیاییەوە..

ئەو تاوانبارە،من بەباشی ئەوە دەزانم...بابڵێین دڵنیام لەوە،تەنانەت گەر هەموو شتەکان پێچەوانە ببنەوە من هێشتا دڵنیام لەوە وەکو ئەوەی دایکی خۆم بناسمەوە لەنێوان هەزار و یەک ئافرەتدا.

"ئەو تاوانبارە."

من دەیڵێم،کاتێک زەردەخەنەیەک لەسەر لێوم دەردەکەوێت.بە لقێک لە دڵنیای و باوەڕ بەخۆبوونەوە.

"چۆن دەزانیت؟"

ئەو وتی بە نەزانییەوە،لە هەوڵی ئەوەی بزانێت کە من بۆچی ئەوەندە دڵنیام لەو بارەیەوە.

هەموو کەسێک دووچاوی هەیە،بەڵام هەمووان هەمان لێکدانەوەیان نییە...ئەوە ئەوەیە لەو جیاوازیانەی کە لەنێوان مرۆڤەکاندا بوونیان هەیە...لێرەدا مەبەستم لەوەیە کە من بەهەمان لێکدانەوەی ئەو سەیری ئەو دۆسییەیە ناکەم.

نازانم بۆچی،بەڵام دڵنیام کە ئەو تاوانبارە،وە داهاتوویەکی ڕوونی نییە لەو دادگاییەی کە بۆی دەکرێت و دەبێتە هۆی بێهوا بوونی.

لەڕاستیدا نەخێر،ئەو سزا وەردەگرێت.

"پێی واییە ناتوانین سەرەداوێکمان هەبێت،لە کاتێکدا ترسەکەی هەموو شتێک دەڵێت."

وەڵامی دەدەمەوە بە تەواو نەکراوەی،دڵنیام ئەو لەمن تێنەگەیشتووە بە تەواوی،ئەوە وەکو ئەوە واییە کە یەکەم پیتی وەڵامی مەتەڵێکت بدەنێ نەک وەڵامەکەی بە تەواوەتی.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 04, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

EXCHANGE Where stories live. Discover now