part_2

1.1K 151 13
                                    








(لەدوای دایکم ڕۆشتمە ژورەوە باوکمم بینی کە لەسەر قەنەفەکە دانیشتوە خۆمم ئامادەکرد بۆ قسەناخۆشەکانی بەڵام)

ب.ت: بەخێر بێیتەوە کچە شیرینەکەم وەرە بۆلای باوکی خۆت

(زیاتر شۆک بوم ئاخر ئەوان هەرگیز بەم شێوەیە ڕەفتاریان لەگەڵم نەکردوە بۆچی لەناکاو ئاوا گۆڕان ڕاستە دایکم ڕۆڵ ئەگێڕێت بەڵام بەو شێوەیەش نەبوو)
ن.ت: سپاس باوکە من ئێستا ئەبێت بڕۆمە ژورەکەم
(بمرم باشترە لەوەی کە لێی نزیک ببمەوە)

(شتەکانمم لەدایکم وەرگرت ڕۆشتمە ژورەکەم خەریکی ڕێک خستی جلو بەرگەکانم بوم کە یەکێک هاتە ژورەوەو وتی)

؟!!: خانمەکەم خوانی ئێوارە ئامادەیە

(بەبینینی شۆک بوم ئەوە کێیە ناکرێ خزمەت کار بێت نانا ئێمە خزمەت کارمان نیە)
ن.ت: ت...تۆکێیت

!!: خانمەکەم من خزمەت کاری تایبەتی تۆم  ناوم ....

ن.ت: ........

د.ت: کچم ئەوە چیتە

ن.ت: ئێ دایکە هیچی وانیە تەنها کەمێک سەیر بو

د.ت: ههه دەی خوان ئامادەیە شیرینەکەم ئێمە چاوەڕێتین

(خزمەت کارەکە هاتەلام دایکم وتی ئەو چاکیان ئەکات ڕۆشتینە دەرەوە لەسەر کورسیە کەدانیشتم بۆیەکەم جارە لەگەڵیان خواردن بخۆم)

ب.ت: کچم کە خواردنەکەت خوارد ئەچینە دەرەوە بۆ پیاسە کردن

د.ت: کچم خواردنی باش بخۆ

(ئەمانە بەرد بەر سەریان کەوتوە یان چی ئەمەچیە شۆکو دڵ خۆش بوم کەلەکۆتایدا لەگەڵم باشن)
ن.ت: باشە باوکە ئێستا من تێر بوم ئەڕۆم خۆم ئامادە ئەکەم

د.ت: بەخزمەت کارەکەت ئەڵێم بێ یارمەتیت بدات

ن.ت: سپاس پێویست ناکات

(لەگەڵ دایکمو باوکم ڕۆشتینە دەرەوە پیاسەمان کرد کاتێکی زۆر خۆشم بەسەر برد لەگەڵیان بەڵام هێشتا گومانم لەڕەفتارە کانیان هەبو ئەم پارەیەیان لەکوێ بو چۆن ئاوا گۆڕان)

.....دوای ٥ ڕۆژ....

(هەموشتێک باش ببو بەڵام هێشتا لەگوماندا بوم لە سەر جێگاکەم هەڵسام سەیرم کرد کاتژمێر ۹یە خێرا گەرماوم کردو جلو بەرگەکانم کردە بەرم ڕۆشتم بۆژوری میوانەکە)

ن.ت: دایکە باوکە من ئەڕۆم بۆ ئەوەی کەمێک پیاسە بکەم خوانی نیمەڕۆش لای پورم ئەخۆم خەمی منتان نەبێت خواتان لەگەڵ(بێ ئەوەی ڕێگە بدەم قسەبکەن خێرا ڕۆشتم)

(کاتێکی زۆر خۆشم بەسەر برد زۆر ئاسودە بوم ڕۆشتمە لای پورم بۆخوانی نیمەڕۆ پورم بەبینینەوەم زۆر دڵ خۆش بوو)

لەکاتی نانخواردن

پوری ن.ت = پ.ت

پ.ت: کچم دایکت ۳ جار پەیوەندی پێوە کردم زۆر خەمی تۆی بوو کەشتێکت لێ هاتبێت

J.K✩Y.NWhere stories live. Discover now