part_20

904 66 6
                                    

تێپەڕاندنی کات بۆ کاتژمێر 10

کووک لەسەر سۆفای ژورەکەی دانیشتبو ناوتیش لەناو قاچەکانی سەری لەسەر سنگی کووک دانابو چاوەکانی داخستبو

کووک: ناوت

ن.ت: هم

کووک: زۆر بیرم کردۆتەوە پێش ئەوەی ئەم شتەت پێ بڵێم هیوادارم گوێم بۆ بگری

ن.ت: باشە گیانەکەم

کووک: من زۆر باش ئەزانم کاتێک زۆر لێت نزیک ئەبمەوە لەهەندێک کاتدا ئەترسیت ڕاستە پێت خۆشە لەباوەشت بکەم هەندێک جاریش ماچت بکەم بەڵام ئەگەر بابەتەکە بێتە سەر ســ...ـکس بەتەواوی جیاوازە من ئەزانم ئەترسیت درکت پێ ئەکەم ئەگەر پێشم نەڵێیت بۆیە من دەستت لێ نادەم تائەو کاتەی کەخۆت ئامادە نەبیت

ناوت لەکووک دور کەوتەوە سەیری چاوەکانی کرد

ناوت بەسۆزو خۆشەویستیەوە سەیری کووکی دەکرد زۆر ئاسودەبو کە کووک بیری لێدەکاتەوە و گرنگی پێ ئەدات
ن.ت: زۆر سپاس کووک من نازانم چۆن.....

کووک: ششش پێ ویست بە سپاس ناکات ئەوە ئەرکی منە کە گرنگی بە تۆ و هەستەکانت بدەم وات لێبکەم لەلای من هەست بە پارێز راوی بکەیت گوێم لێ نەبێتەوە سپاسم بکەیت

ن.ت: ئاخر.....

کووک: بخەوە شیرینەکەم ئاخر و ماخر نیە

y/n_pov

من سپاسی خوا ئەکەم کە کووک ئاوا لێم تێگەیشتوە بەڵام شتێکی تریش هەیە من بەتەواوی متمانەم بە جۆنگکووک نیە من ناتوانم متمانە بەهیچ کەسێک بکەم تەنانەت کووکیش ڕاستە خۆشمەوێت بەڵام من ناتوانم ئەوە بکەم  هەر بەهۆی ئەمەوەبوو پەیوەندیم لەگەڵ ئازیز ترین هاوڕێکانم پچڕاند(*1)

______________________________

.چەند خولەکێک دواتر

ناوت جلوبەرگێکی ئاسودەی کردۆتەبەری لەسەر بێدەکەی پاڵ کەوتوە کووک هاتە ژورەوە لەسەر بێدەکە پاڵ کەوت لەدواوە باوەشی بەناوت داکرد چەناگەی لەسەر سەری دانا

کووک: ناوت چەندت دەوێت بیر بکەوە پەلە مەکە باشە من تا کۆتای تەمەنم چاوەڕێ دەکەم

ن.ت: سپاس کووک من تاکۆتای تەمەنم سپاسی خوا ئەکەم کەتۆی هێناوەتە ژیانمەوە

کووک: منیش بەهەمان شێوە کچە بچوکەکەی من

ناوت زەردە خەنەیەکی فراوانی کرد

کووک: حەزت لە ناس ناوی کچە بچوکەکەمە هم؟

ن.ت: اهم

کووک: باشە کچەکەم...شەوت شاد

ن.ت: شەوت شاد

J.K✩Y.NWhere stories live. Discover now