ئەوەش پاڕتی بیست و چوار
جا
کۆمێنت
و
ڤۆتیش
لەبیر نەکەن
______________________________________نت :...... ( نت ویستی قسە بکات بەڵام کەسێک قسەکانی پێ بڕی و هاتە هۆلە گەورەکە )
ماڕک : لێرە ئاهەنگ هەیە و منیش بانگێشت نەکراوم
(ماڕک یەکێکە لە دوژمنەکانی نیکی وە نیکی کە ئەوی بینی خەندەکەی سەر لێوی نەما و نتی بردە دواوەی خۆی)نیکی : بەخێر بێت (بە ئیتاڵی گوتی چونکە پیاوەکە مافیای ئیتاڵی بوو)
ماڕک : ئۆۆ.. سوپاس ( سەر سام بوو کە نیکی ئیتاڵی دەزانێت)
نیکی : نت سەیرم بکە ئەگەر هەر شتێک ڕویدا تەنها لەلای من بمێنەوە باشە ( وای گووت کە ڕوی لە نت کرد و هەردوو دەستی لەسەر ڕوخساری نت دانا وە ئاگاداری کردەوە لە هەر مەترسییەک وە نتیش سەری بەمانای باشە جوڵاند)
نیکی : بۆچی لێرەیت ( ئەو بە ئاسای قسەی دەکرد بێگومان نیکی لە هیچ شتێک ناترسێت)
ماڕک : بیستم ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون هەیە بۆیە من دەمەوێت دیاری خۆم بدەم بە ئێوە (لە دوای ئەو قسەیە بەدەست ئاماژەی بە پیاوەکانی کرد کە تەقە بکەن ئەوانیش هۆڵەکەیان گولە باران کرد بەڵام خۆشبەختانە نیکی خێرا نتی دانیشاندە زەویەکە و بردیە پشت مێزێک و بەدەستەکانی گوێی نتی گرت و نتیش چووە باوەشی نیکی لە ترسان دوای تەقە کردنێکی زۆر پاسەوانەکان وەستان وە هۆڵەکە هەمووی بوو بە تۆز و خۆڵ و وێران بوو وە ئەو کارمەندانەی ئەوێش هەموویان مردن)
ماڕک : دیاریەکەم تان بەلاوە چۆن بوو... چیی بوو بەدڵتان نیە (نە نیکی نە نت هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو تا ئەوکاتەی دەنگی تەقە کردن لە دواوە هات کە پیاوەکانی نیکی و بوون وە جەی - یشیان لەگەڵ
دابوو وە ئەوان پیاوەکانی ماڕکیان دەکوشت و هۆڵەکە بوو بە مەیدانی جەنگ و تەنها دەنگی فیشەک دەبیسترا و نتیش هێشتان لە شوێنی خۆی بوو ئەو زۆر ترساو بوو وە نیکی نتی جێ هێشت و چەکەکەی خۆی دەر کرد و ئەویش دەستی کرد بە تەقە کردن و ماڕک لەترسی گیانی خۆی خۆی شاردبوویەوە و تا نتی بینی و کردی بە بارمەتە ونتیش قیژاندی)ماڕک : بوەستن گەرنا دەیکوژم ( وای گووت کە چەقۆیەکی لەسەر ملی نت دانا بەوەش هەموویان وەستان لەشەڕ کردن)
نیکی : واز لە نت بێنە (وای گووت کە لە ماڕک چویە پێشەوە)
ماڕک : مێیە پێشەوە گەرنا دەی کوژم ( وای گوت کە چەقۆکەی زیاتر لە ملی نت توند کرد نتیش فێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە)
نیکی : گوتم وازی لێبێنە ( بە هاورەوە کە توڕەیی لێ دەباری و کە بینی نت دەگریت زیاتر توڕە بوو)
ماڕک : هههه... چۆن وات لە براکەم کرد منیش وا لە....
جەی : گوتی لە وازی لێ بهێنە ( وای گووت کە فیشەکێکی لە سەری ماڕک داو دەست بەجێ کوشتی
جەی لە پشتی ماڕکەوە بوو)
YOU ARE READING
کوڕە خراپەکە (the bad boy)
Historia CortaEND ✔️ (ئەو کوڕە خوێن سارد و توڕەیە ، ئەو کچە میهرەبان و جوانە) ژانەر : کۆمیدی _ ڕۆمانسی _ قیچەک ئاکشن نوسەر : سیمۆ💗 خۆم نوسیومە و هەموو مافەکانی بۆخۆم دەگەڕێتەوە ئەو چیڕۆکە بیرۆکەی خۆمە دزینی قەدەغەیە پلیز 🙂 دەست پێکردن = 21/3/2024 کۆتای = 28...