PART.1

673 114 117
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+100comment=P.2
______________________________________

Y/n..*pov..*

دووبارە بە هۆی هەورە گرمەوە هەڵسامەوە تەماشایی کاتژمێرم کرد کاتژمێر چواری بەیانیە بە کاتی ئیسپانیا چاوم گێڕا  بە ژوورەکەدا کچەکانی تر خەوتون دەرەوە ساردە زۆریش سەرمامە تەنها  حەزیەیەکی سپیم لەبەرە کە تاکو سەر ئەژنۆم دێت کە پێکهاتووە لە قوماشێکی تەنک وە لەگەڵ پێخەف یان بابڵێین بەتانیەکی بچوکی سپی کە تەنانەت لە گەرمایی هاویندا بڕۆیتە ژێری هەست بە گەرما ناکەیت بە هەرچۆنێک بێت ڕۆشتمە سەر سەری ڤیکتۆریا بینیم خوێن بەسەریەوە وشک بۆتەوە  بینیم کە چۆن فەرمانده نیکۆلاس شووشەیی شەڕابەکەی بەسەریدا کێشا لەبەر چاوی هەموواندا هەڵسامەوە دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە مەنجەڵەکەم پڕ کرد لە ئاوی گەرم هەنێک دارم هێنا تا ئاوەکەی بۆ گەرم بێت دواتر خۆم شۆرد و هاتمە دەرەوە ئۆھ کات گەشتۆتە ئەوەی کە تەنها چارەکێکی ماوە ببێت بە کاتژمێر پێنج هەمان جلم پۆشیەوە دەستم کرد بە کارکردن کۆمەڵێ جلی پیس هەموو منیش خستمە نێو تەشتیەکەوە بە لایەک هەڵم گرد بەڵام لەناکاو هەستم کرد یەکێ بەدوام دا دەڕوات هیچ بەلاتانەوه سەیر نەبێت زۆر جار لەلایەن پاسەوان یان فرماندەکانی ئێرە دەستدرێژیش ئەکرێتە سەر کچەکان ئەوان گرنگیبە تەمەن نادەن وە گەر کچەکان زۆر ناشرین بن ئەوا زۆر خراپ سزا ئەدرێن و هەنێ کاتیش یەکسەر دەکوژرێن

نت:کێیە .؟

بە ترسەوە وتم لە کاتێکا وەستابووم دەنگم دەنگی دایەوە لە بێدەنگی ڕێڕەوەکەدا

نیکۆلاس:بەڵێ بەڵێ بەڵێ ئەبینم یەکێ لە مشکەکان ئەمڕۆ زوو هەڵساوە

وتی بەکاتێ بە دەورم دە خولایەوە و چەپڵەی بە دەستی لێدەداو  دواتر بەرانبەرم وەستا

نت:فەرماندە

یەکسەر وەک ڕێز بۆیی چەمامەوەبە شێوازی ئیسپانی کلاسیکی

نیکۆلاس:تۆ ناترسی مشکەکە گەر بێتوو بەم کاتە پشیلەیەک لێرە دەربکەوێت ڕاوت بکات

نت:مــ من

بە ترسەوە وتم لە کاتێکا خەریک بوو بمرم لە ترسان سەرم نزم کردبوویەوە

نیکۆلاس:هههه مشکەکە دەلەرزێ

وتی بە دەمانچەکەی چەناگەمی بەرز کردەوە

نیکۆلاس:مشکە ڕەنگ کاڵەکە وا بوێر مەبە چونکە ئەم کۆشکە پڕە لە پشیلەی دڕندە

مشکە ڕەنگ کاڵەکە .؟ هەھ قسەی بێمانا هەم ئەو . ئەم پشیلە دڕندەیە کە باسی ئەکات

نیکۆلاس:هەم ئەمانە چین

وتی کاتێ بە قێزەوە دەستی بۆ پارچە پیسەکان برد کە هەنێکیان نا بەڵکو هەموویان بە خووێن بوون

هــەتــیــوخــانــەیــی ئــیـسـپـانـیـا {بــەردەوامــە}Where stories live. Discover now