PART.17

507 110 499
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوایی خوێندنەوەیەکی خۆش
85vote+450comment=Part.18
______________________________________

Y/n..*pov..*

هیچ بیرۆکەیەک بە مێشکم دا نایەت دوایی ئەوەیی ئەو کراسەکەیی داکەند و وە ئێستاش لەسەر سیسەمەکە پاڵککەتوە قژم تێکدا لە بێ چارەیدا هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا دوای ئەوەی ئەو داوایی کرد بێم لەسەر سیسەمەکە دانیشم زۆر دەترسم بەڵام لە ئەنجامدا ئەو بۆ ئەم مەبەستە منی کڕیوە ، بۆیە دەبێت گوێڕایەڵ بم ، نزیک بوومەوە بە نەرمی و هێواشی لەسەر سیسەمەکە دانیشتم خۆم جێگیر کرد ئەو لە ناوەڕاستی سیسەمەکە بوو بێدەنگ و بێ قسە بوو ئەوە هەراسانی کردم ، ئێستا ئەو مەبەستی چییە بۆچی بە ڕوونی قسەم لەگەڵ ناکات . بەڵام ئەو لە کۆتایدا دەستی کرد بە درکاندنی چەن وشەیەک

تای:پشتم بشێلە.

وتی بێ ئەوەیی سەیرم بکات تێبینی دەکەم کە ئەو هێشتا چاوەکانی داخراوە بە خێرایی ڕەنگم گۆڕا چەندین شت بوونیان نەما ترس ، شڵەژان .. ، ئەمە دڵخۆشم دەکات هەناسەیەکی درێژ و قوڵم دایەوە من دڵنیام کە ئەمە ساتێکی باش چاوەڕواننەکراو بوو.

ئاگادار نەبووم کە من دەنگم دەرکردووە ، ئەو کەوتە قسە کردنەوە تەنها شۆک و شەرمەزار بووم.

تای:ئایا بیرت لە شتێکی تر کردەوە کاتێک منت بە بێ بەشی سەرەوە بینی

نت:نــ نا

وتم بە شڵەژاوی وە هەر بەڕاستی من شەرمەزار بووم ئەوەی لە قوڕگم بوو قوتمدا دەستەکانم لەسەر پشتە ڕووتەکەی جێگیر کرد

ئەمە هەستێکی تەواو سەیر بوو چاوەکانم داخست و هەوڵی خۆی ڕێککردنەوەم دا پاشان هەناسەیەکی قۆڵم دایەوەو دەستم کرد بە شێلانی پشتی.

وەک بڵێی لەلای ئەو کات وەستابێت ئەو پێم ناڵێت بوەستە دەستم هەڵگرد چونکە بەڕاستی پەنجەکانم ماندوو بوونە ، خەریکی قرتاندنی پەنجەکانم بووم بەڵام دەستێک بە خێرایی منی ڕاکێشا بێگومان جگە لە تایهیۆنگ کەسی تر نییە چاوەکانم داخست وە پاشان چاوەکانم کردەوە کاتێک هەستم بە جێگیری جەستەم کرد لەسەر تەختەی خەوەکەو بوونی قوڕسایەک لەسەر جەستەم چاوەکانی ئەوم دۆزیەوە لێم دەڕوانێت وەک بڵێی ئاڵوودەم بێت و پێویستی بە شتێک بێت کە تەنها لای من دەستی دەکەوێت.

کۆنتڕۆڵی جەستەم لە دەست دا بێ ویستی خۆم چاوەکانم لەسەر لێوەکانی مانەوە بە ئاشکرا تێڕوانینەکانم بۆ لێوەکانی هەستی پێدەکرێت هەستم بە جوڵانی لێوەکانی کرد لە شێوەیی خەندەیەکی بە فیزانە لە دوا ساتتدا لێوەکانی لەسەر لێوەکانم دانا چاوەکانم داخست بۆ چێژ وەرگرتن لێی وە لێوەکانی منیان بردەوە دوونیایەکی تر هەستی خەو جەستەمی داگیر کرد کاتێک لاشەی ئەو گەرمیەکی زۆری پێم بەخشیبوو وەک بڵێی لێوەکانی لای لایە بن بۆ ئەوەی من بخەوم

هــەتــیــوخــانــەیــی ئــیـسـپـانـیـا {بــەردەوامــە}Where stories live. Discover now