Part seven (집)

78 34 36
                                    


















Pov: yumi







گەشتمەوە ماڵەوە ئەمڕۆم لە ڕۆژانی تر وێرانتر و ناخۆشتر بوو، ژیانم وەک یاریەکی لێهاتووە، لە مناڵیەوە تا ئێستا یاری مەرگ بووە ئێستاش هەروا، بەڵام ئەمجارەیان یاریەکە ڕاستەقینەیە
هیواخوازم کە من ئازار و نەهامەتی بچێژم لەشوێنی هاوڕێکانم، ئەوە بەخراپی تێکم دەشکێنێ کە هاوڕێیەکم ببینم لەبەردەمم دەگری و منیش ناتوانم هیچی بۆ بکەم

لەدەرگام دا یەکسەر دەرگاکە کرایەوە، دەرگاکە دانەخرابوو، بە ماندوویی و بێتاقەتی چوومە ژوورەوە

یومی: دایکە من لەماڵەوەم!!! «وام وت بەڵام دەنگی کەسم نەبیست دوای ئەو قسە»

ترسێک دایگرتم، ئایە دایکم باشە!! خوایە هیچ ڕوینەدابێ، خێرا هەموو ژوورەکان گەڕام ئەوم نەدۆزیەوە ڕامکردە گەرماوەکە دەرگاکەی داخرابوو، دەرگای گەرماوەکەم کردەوە و لە ئاوێنەکە نووسینێکم بینی
کە ئەوم بینی مچڕووکەیەک بە هەموو جەستەمدا هات
لەژیانم ئەوەندەی ئێستا دڵم بە خێرایی لێینەداوە و تا ئێستا بەم شێوەیە نەترساوم
لەسەر ئەوێنەکە بە خوێن نوسرابوو

🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?Where stories live. Discover now