ـ ئایە ئێوە خوێندکار نین؟ «پیاوە سەیر و سەمەرەکە وای بە جۆنگوۆن وت»جۆنگوۆن: بۆچی پرسیاری ئەوە دەکەیت؟
-هاهاهاها ئێوە پێویستە بخوێنن کەچی هاتوونەتە ئێرە!! «وەک و شێتێک پێدەکەنی و ئەو قسانەی دەکرد»
جۆنگوۆن: چ پەیوەندییەکی بەتۆوە هەیە کە ئێمە چی دەکەین و چی ناکەین؟ «بە ڕوو گرژییەوە بە پیاوەکەی وت»
-تەنها حەیفە کە ئێوەی گەنج و جوان بەمشێوەیە بمرن «وتی و بە لاچاوێکی ناشرین و بەدڕەوشتانە لە یومی دەڕوانی»
جۆنگوۆن: پەیوەندییەکی بەتۆوە نییە بڕۆ ڕێگای خۆت!!
جۆنگوۆن کە هەستی ڕوخسارە بەدڕەوشتانەکەی کرد بەتوڕەیی پێی وت کە ئەوێ جێ بهێڵێ، پیاوەکە ئەوێی جێ هێشت بەڵام تا ئەو کاتەی دیار نەما بەردەوام سەیری ئەوانی دەکرد، ئەو وەک شێتێک دەردەکەوت
یومی لەدواوە مابوویەوە و سەیری پیاوەکەی دەکرد ئەو کاتەی جۆنگوۆن لەگەڵ پیاوە شێتەکە گفتوگۆی دەکرد یومی نەیدەوێرا کە بچێتە نزیک بۆیە ئەو تەنها لەدواوە مابوویەوە و بە ترسەوە لەوانی دەڕوانی
![](https://img.wattpad.com/cover/369349810-288-k266285.jpg)
YOU ARE READING
🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?
Randomـیەکێک لەمانە هەڵبژێرە \مەرگ یاخود مەرگ؟ ئێرە ئامادەیی یۆنگسانە ئەگەر بتەوێ بژیت پێویستە لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە دەربچی بەڵام ئایە قوتابییەکان دەردەچن لە تاقیکردنەوەکان!؟ " چیڕۆکەکە باسی کۆمەڵێ قوتابی ئامادەیی دەکات کە لەکاتی تاقیکردنەوەدا توش...