Part ten (도망치자)

81 39 58
                                    
















Pov: yumi


ڕاچڵەکیم لەگەڵ دەنگی تەقییەکی گەورە، کە چاوەکانم کرانەوە هەستم بە پڕوشکی تەڕی شتێک کرد لە ڕوخسارمدا، تەققق تەقققق دەنگی تەقە لەخوارەوە دووبارە هاتەوە، هەمووان بەئاگا هاتن کچەکان دەستیان کرر بە قیژەکردن کە یونایان بینی بەم شێوەیە، سەیری تەنیشتم کرد یونابوو تەقە لە نێوچەوانی کرابوو، ئەو گوللەیەی کەبەری کەوت بەتەواوەتی مێشکی ئەوی وەستاند دەنگی کوڕەکان زۆۆر بەخراپی دەهات کە چۆن هاواریان دەکرد، سەیری ئەو پیاوە جل ڕەشەم کرد لەهەمان پیاو دەچوو کە لە دوکانێک بینیمان لەگەڵ جۆنگوۆن، پیاوەکە دوای کوشتنی یونا ئەوی هەڵگرت و بردی لەگەڵ خۆیدا، لیا و یێجی لەشوێنی خۆیان ڕەق ببوون تەنها دەیان قیژاندن سەیری ڕیوجینم کرد ئەو هەستایەوە و هەوڵی دەدا پیاوەکە بوەستێنێ لەوەی کە بڕوا، منیش هەستامەوە و پیاوەکەم گرت

من و ڕیوجین بە هەردوکمانەوە پیاوەکەمان گرتبوو و ڕێگەمان نەدەدا یونا ببا، ڕیوجین بەدەم گریانەوە تکایە لە پیاوەکە دەکرد کە وازی لێبهێنێ تا پیاوێکی تر هات و دەمانچەکەی لە ئێمە وەستاند تا ڕێگەیان بدەین بڕۆن

🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?Where stories live. Discover now