بەڵێن

8 1 0
                                    


قەرار بوو بخەوم بەڵام نازانم بۆچی لەناکاو خەو لەچاوەکانم زڕاون


لەیل دەتوانی بەڵێنێک بەمن بدەیت؟

گرنگ نیە کەی ئەمە دەبینیت تەنها بەڵێن بدە باشە




ئەگەر ڕۆژێک هەڵسایت و زانیت چیتر من نەماوم و ژیانم بەجێ هێشتوە

بەڵێن بدە کەست بەقەد من خۆش نەوێت

کەس بۆتۆ نەبێتە میلی

کەس نەبێتە جێگا پارێزراوەکەت لە ئەو زیاتر

هەر ئەوەی هەموو شەوێک بۆی دەنوسیت، تکایە لەیل ئەو بەڵێنەم پێ بدە با کەس جێگەی من نەگرێت

خۆپەرست نیم تەنها نامەوێ کەس بەقەد من لەدڵت ئەزیز بێت

بژی و دڵ خۆش بە هاوڕێی نوێش بدۆزەوە

بەڵام با کەسیان نەبن بەمن



سەیرە دڵە کوتەم گرتوە وەک ئەوەی کۆتا نامە بێت
بەڵام تەنها هیوادارم خودا بەشی ئەوە کاتی ژیانم پێ بدات کە تۆ ببینم لەلای ئەو بەدڵ خۆش



خۆشم دەوێیت لەیل ئەوەندە خۆشم دەوێی کەسم ئاوا خۆش نەویستوە

سۆلمەیەت || 🔛Where stories live. Discover now