هەمیشە ئەوکەسەی قسەی جوان دەنوسێت تۆیت
هەمیشە بەقسەکانت بێدەنگم دەکەیت
ئەمڕۆ هاتوم بۆتۆ بنوسم
تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم هەموو هەستی ناو ناخم بنوسمگەر لێم بپرسن ژیانی پێشترت چۆنە ئەڵێم تاریک بوو لەناو تەنگەژەیەکی تەنهای گیرم خواردبوو کەس نەبوو دەستم بگرێ و هاودەمم بێت، لەهەموو شەوەکان چاوەڕێی نامەیەکی کەسە نزیکەکانم بوم، هەندێک شەو بەگریانەوە دەخەوتم، ئەم وت بۆ کەس منی لا گرنگ نیە؟
کاتێک. ئەوان باسی هاڕێ باشەکەی خۆیان دەکرد ئیرەییم دەبرد، ئەم وت من بۆ هاوڕێی نزیکم نیە، بۆ. کەسێک نیە من ژمارەی یەکەم بم لای، وام لێهات ئالودەی موبایلەکەی دەستم ببوم هەر بەدیار دراماو چیرۆکی واتپادەوە کاتم بەسەر دەبرد
هێواش هێواش دەستم لەوە هەڵگرت کەسێکم هەبێت ژمارەی یەکەم بم لای، تۆ هاتیت، وەک ئاوێک بۆ بیابانێکی وشک بوویت بۆمن
دڵم سەوزبویەوە ئێستاش بیرئەکەمەوە چۆن هئندە زوو متمانەت بەمن کرد؟
گرنگترین شتی ژیانی خۆتت هاوبەشی پێکرد لەگەڵ من، بیرتە منیش باسی شتێکی خۆمم بۆکردی؟
ئەزانی بۆچی باسم کرد، هەرچەندە تۆ نەتپرسی بەس هەر باسم کرد
وتم با دڵنیاببیتەوە لە متمانەپێکردنم، وتم با نهێنیەکی ژیانم لەلات بێ وەک چۆن تۆ جوانترین نهێنی ژیانت بەشکرد لەگەڵم
ئەزانم ڕەنگە ئەم کارەم منداڵانە بێت بەڵام ئیتر ئاوام کرد
لەیل بەڕاستی وتومە من لەباسکردنی هەستەکانم خراپم وایە ؟
سەیرکە ئێستا باسی چیت بۆ دەکەم؟
ئەوە منم میلی
هەرگیز ناتوانم قسەکانی دڵم بهێنمە دەرەوە بەڵام ئەتوانم بەکردار بۆتی بسەلمێنم
وتم کە تۆم بینی نیشانتی ئەدەم چی لەدڵمایە بۆتۆ
درۆناکەم بەڵام زۆرجار ئەکەومە گومانەوە کەمن کەسی یەکەمی تۆ بم، هەرچەندە سەدان جار ئەوەت وتوە کە من تاکە کەسم بۆتۆ کە ئاسودە بیت لەگەڵی
بەڵام هێشتا ئەوە بەس نیە، تۆ ئەوکەسانەت هەیە لە لەگەڵتا گەورەبوونە، ئەوان لەمن زیاتر لەگەڵت بوونە، ڕەنگە لەمن باشتریش بتناسن بزانن بەچی توڕە ئەبیت بزانن حەزت بەچیە وە ڕقت لەچیە
ڕاستە من هەندێک شتت دەزانم، بەڵام ئەوانە بەسنین بۆمن، بەهەرحاڵ من خۆم وام کەسێلی غیرە کارم
ناتوانم بوەستم لەغیرە کردن لەتۆ، ببورە گەر بەوکردارە هەراسان بیت
لەگەڵ هەموو ئەو هەستانەی پێمی دەدەیت هێشتا خۆشم دەوێی
لەیل خانم 💙
YOU ARE READING
سۆلمەیەت || 🔛
Short Storyقەرار نیە هەرگیز وشەکانی ئێرە ببینیت بەڵام بینیت! دەستپێک // 8/3/2024 کۆتایی// هەرگیز