دەمێکە شتم بۆت نەنوسیوە وایە؟
تەنها سەرقاڵی و نەبونی کات و تەندروستیم بونەتە هۆکار.
لەیل کچە چاو جوانەکەی من، گوڵە پاک و میهرەبانکەی من، ئاگاداری چۆن چویتە ناو دڵم؟
هیچ ئاگاداری چۆن بویتە حاکمی ڕوحم؟
منێک کە هیچ لەبارەی وشە جوانەکانەوە نەمدەزانی کەچی ئێستا بۆتۆ خەریکم هەستە قتوکراوەکانی ناو ناخم دەردەبڕم.
وەک شێت خەندە دەکەم کە تۆ دێیتە خەیاڵم، پێم وایە لەسەرت توشی کێشە دەبم کە بەردەوام بەدیار موبایلەکەم و نامەکانت خەندە دەکەم.
سوپاس
ئەوە کەمە بەڵام وشەیەک هەیە بۆ سوپاسگوزاری لەکوردیدا لە سوپاس زیاتر؟
ڕەنگە هەبێت بەڵام من نەمزانیبێت.
بەڵام سوپاس کە هاتیتە ژیانم، سوپاس کە بویتە گوڵێکی جوان لە باخچە وشکەکەی دڵم.
ئەمجارەیان بە جیاوازی بەکۆتای دێنم.
میلی بۆ هەمیشە تۆی خۆشدەوێت لەیل💙
![](https://img.wattpad.com/cover/364085854-288-k203410.jpg)
YOU ARE READING
سۆلمەیەت || 🔛
Historia Cortaقەرار نیە هەرگیز وشەکانی ئێرە ببینیت بەڵام بینیت! دەستپێک // 8/3/2024 کۆتایی// هەرگیز