دووری تەنها میلێکە بەژمارە

18 4 3
                                    



ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێک باسی هەبوونی هاوڕێمان کرد، وتی کە هاوڕێیەکم هەیە لەماوەی دەساڵی هاوسەرگیرم تەنها دووجار بینیومە و هیچ قسەمان نەبوە لەگەڵ یەکتری، نە بە نامە نە پەیوەندی کردن.



من پێم وت کە بەڕاستی پەیوەندی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە، نە بەوەیە چەندە دەیناسی، نە بەوەیە چ مەسڵەحەتێکت لەگەڵیەتی، نە بەوەشە چەندە قسە دەکەن لەگەڵ یەکتری، بەگشتی پەیوەندی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە، بەدڵەوە بەستراوەتەوە.



قوڕسە کە لەنەبوونت ڕابێم. گەر نەبوویت،بەڵام ئەگەر بۆماوەی سەد ساڵ دور بم لێت و پەیوەندیمان نەبێ لەگەڵ یەکتری، هێشتا لەدڵی من تۆ بونت دەبێ.



لەهەموو کونجێکی دڵم یادی تۆ دەکەمەوە گەر دووریمان بوە ساڵ و میل.





لەگەڵ هەموو ئەو هەستانەی پێمی دەدەیت هێشتا خۆشم دەوێی.


لەیل خانم ♥

سۆلمەیەت || 🔛Where stories live. Discover now