٭جەی ئەوە کێیە؟٭

125 24 35
                                    

Chapter <<<1>>>

*Jungwon POV*

یەکێک دەستی لە شانم دا بە مەبەستی هەڵساندنم لەخەو لەکاتێکدا نەخەوتبووم بەڵکو تەنها سەرم لەسەر ڕەحلەکە دانابوو دوای چل خولەک لە وانە خوێندن ،ئایش کۆلێژ چەندە ناخۆشە کێ بوو دەیگوت پۆلی دوانزە تەواو بکە ژیانت ئەگۆڕێ با بێ بۆم بزانە چی لێ ئەکەم؟ ئەمە ئەو کۆلێژە بوو کە باسیان ئەکرد؟
سەرم بەرز کردەوە و باوێشکم هات لەهەمان کاتدا گوتم:ماندووم سۆنوو.
سۆنوو:بچینە کافتریا شتێک بخۆین دەی
پشتی ملم خوراند:ئەوانیتر لەکوێن؟
سۆنوو:لە کافتریا چاوەڕێمانن دەی.
مۆبایلەکەم دەرهێنا لە بەڕکی لای ڕاستم تاکو بزانم هیچ پەیوەندیم بۆ هاتووە
سەیرم کرد باوکم پەیوەندی کردووە بۆیە گوتمە سۆنوو:تۆ بڕۆ من پەیوەندی بە باوکمەوە دەکەم و دواتر دێم.
سۆنوو:ئۆکەی چاوەڕێت ئەبین.
مستێکی لە شانم دا و ڕۆشت منیش پەیوەندیم بە باوکم کرد لەگەڵ دووەم زەنگ وڵامی دا ،بیری کردبووم بۆیە پەیوەندی کردبوو ،بەهەرحاڵ مانەوە لە بەشی ناوخۆیی کۆلێژ زۆر بێزارکەرە ،هەموومان بیری خێزانەکانمان ئەکەین بەڵام بەهۆی کۆلێژەوە ناتوانین هەرکات بەدڵی خۆمان چاومان پێیان کەوێت جگە لە ڕۆژانی هەینی و پشوەکانی ساڵ.
بە نەرمی گوتم:خۆشمدەوێی باوکە.



*Niha POV*

لە تاکسیەکە هاتمە خوارەوە دوای ئەوەی شوفێرەکە جانتاکانی پێم دا منیش بە یارمەتی پاسەوانەکەی لای دەرگا بردم بۆ بەشی ناووخۆیی کچان و ژوورێکیان نیشاندام و منیش جانتاکانم خستە ئەوێ.
خاتوو جێنی گوتی:من سەرپەرشتی بەشەکەتانم هەرچیت ویست دەتوانی بەمنی بڵێیت خاتوو نیها.
گوتم:سوپاس ئەی هاوژوورەکانم کێن؟
خاتوو جێنی:کارینا و وینتەر هاوژووری تۆ ئەبن بەڵام لە ئێستایا هەموو قوتابیەکان لە کۆلێژن.
سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند:هەستم پێ کرد چونکە کەسی لێ نەبوو.
خاتوو جێنی:کەواتە...بڕۆ کۆلێژ ئێستا.
سەرم دانەواند:سوپاس.
تەنها جانتایەکی بچوکی شانم هەڵگرت کە پێداویستیەکانمی تیابوو.
ئایشـ بەڕاستی بێزارکەرە ،لە ماوەی ساڵکدا ئەوە دووەمین کۆلێژمە...هەمووی هەڵەی کوڕی بەڕێوبەر بوو گەر هەوڵی ماچ کردنی نەدابام منیش لێم نەدەدا و بەڕێوبەریش منی دەرناکرد.
چومە دەرەوە و شانی کچێک بەرم کەوت
سەیرم کرد:ببوورە.
چاوەکانی سوور ببوونەوە وابزانم گریابوو ،بەڵام ئێستا کۆلێژ و وانەکان دەستیان پێکردووە بۆچی لێرەیە؟
ڕایکرد منیش بەدوایدا ڕامکرد تا گەشتینە ژوورێک ،لەواچوو لەوێ بمێنێتەوە ،سەیرم کرد لەسەر جێگاکەی دانیشتووە و ئەگری ،بە هێواشی چومە لای:دەتوانم یارمەتیو بەم؟
سەیری کردم:دەتوانی هیسنگم بۆ بێنیت؟
بە نیشانەی پرسیارەوە پرسیم:هیسنگ کێیە؟
فرمێسکەکانی سڕی:دووبارە ئەوم بینی لەگەڵ کچێکدا قسەی ئەکرد.
ئینجا تێگەیشتم کە باس باسی دڵە ،زەردەخەنەم کرد:ببوورە من زۆر شارەزای خۆشەیستی و مەسەلەی دڵ نیم ناتوانم دڵنەواییت بکەم.
هەڵسامەوە:هەرگیز تۆم نەدیوە.
وڵامم دایەوە:قوتابی تازەم.
دەستم بۆی ڕەوانەکرد:نیهام.
دەستە بە فرمێسکەکانی هێنا و توند دەستی گرتم:منیش ساڤە.
زەردەخەنەم کرد:خۆشحاڵبووم...دەتەوێت بەیەکەوە بچینە کۆلێژ؟
ساڤە:با ڕووخسارم بشۆم دواتر دێم.
ماڵئاواییم لێی کرد و ڕۆشتمە دەرەوەی بەشی ناوخۆیی کچان.
شتێکم بیر کەوتەوە بۆیە زوو دەستم دایە مۆبایلەکەم


It starts with you✔Where stories live. Discover now