<<<Chapter 7>>>
⬇*Jungwon POV*
ئەو ئافرەتەی پشتی لەمن بوو هەڵسایەوە و ڕووی سوڕاند:کوڕەکەم!!؟
چاوەکانم کز بوون بە بینینی....دایکـم.
باوکم:نیها وەرە.
نیهای برد و ئەوان ڕۆشتن لەسەر مێزێکی دوور لە ئێمە دانیشتن.دایکم لێم نزیک بوویەوە بەڵام هەنگاوێک دوورکەوتمەوە لێی...دڵم نەهات قسەی پێ بڵێم یاخود هاوار بکەم ئەوەی بۆم کرا ڕشتنی فرمێسکەکانم بوو.
خێراتر هەنگاوی نا و هات لەباوەشی گرتم...زۆر توند کە نەمدەتوانی دەرچم...نەشمدەویست.
دایکم بە گریانەوە لێم دوورکەوتەوە و دەستی لە ڕووخسارم دەدا:وۆن وۆنی من...چەندە گۆڕاوە.
فرمێسکەکانمم سڕی:بۆچی هاتویت؟
دایکم:دانیشین؟
چوم دانیشتم و خۆم جددی نیشاندا:تەنها پێنج خولەکت هەیە خاتوون.
ئەویش هات و لەبەرامبەرم دانیشت:ناتوانین کەمێک بە بێدەنگی دانیشین تاکو من سەیرت کەم تەنها...تەنها سەیرت کەم و بەس
وا هەستم دەکرد جگە لە دایکم کەسیتر بوونی نییە لە جیهاندا.
کەمێک بێدەنگ مامەوە و چاوەڕێ بووم دەست کات بە قسە بەڵام ئەو تەنها سەیری ئەکردم...هەموو جەستەمی پشکنی بە چاوەکانی
گوتم:بەسە ئیتر گەر دەتەوێ قسە بکەیت خێرا بیکە
دایکم:متمانەم پێکەیت؟
وڵامیم نەدا
فرمێسکی سڕی:باشە کەواتە...من قسەت بۆکەم و تۆش تەنها بە بێدەنگی گوێبگرە وەک چۆن کاتێک مناڵ بوویت چیڕۆکم بۆت ئەگێڕایەوە
دووبارە فرمێسکی هاتە خوارەوە:بەڵام ئەمجارە ڕاستیە کوڕەکەم..هەرچی دەڵێم بەڵێن بێت درۆ نییە هەمووی ڕاستیە
چوار ساڵە دایکم نەدیوە...کۆتا جار کە بینیم دەم بە خەندە و ئافرەتێکی ناسک و پیستێکی جوانی هەبوو بەڵام ئێستا...وەکو جاران نەماوە ،دایکم...پیر بووە
دایکم:چوار ساڵ لەمەوبەر تۆم جێهشت...ناتوانم بڵێم پەشیمانم بەڵام بەداخەوەم کە لە زۆر شت بێ بەشم کردیت.
گوتم:بۆچی جێتهێشتین؟
دایکم:یەکەم خۆشەویستم...مینهۆ دوای ئەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ باوکت کرد و ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕی ڕۆژێک پەیوەندی پێوە کردم...ئەو نەخۆش بوو وە نەخۆشیەکەشی کوشندە بوو بۆیە کۆتا داواکاری لە ژیاندا بوونی من بوو وەک هاوسەری ،جۆنگوۆن من نەمدەتوانی ڕازی نەبم چونکە!!
دەستی خستە سەر دڵی:ئەوم هەمیشە لێرە هەڵگرتبوو...بۆیە ئێوەم جێهێشت و چومە لای ئەو تا ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.
چاوەکانم فرمێسکیان ڕشت...ڕقم لەوەیە کە دڵم داواکات متمانەی پێ بکەم بۆیە ویستم بەرهەڵستی دڵم بکەم و پرسیم:گەر وابێت بۆچی نەگەڕایتەوە؟...تەواوی ئەم ساڵە لەکوێ بوویت؟
دایکم بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری لای ڕاستی کرد زانیم سەیری باوکم ئەکات
سەیری چاوەکانی کردمەوە:لەڕووم نەهات بگەڕێمەوە بەرامبەر باوکت و تۆ.
لەناکاو باوکم دەرکەوت و هات لە کورسیەکەی تەنیشتم دانیشت.
گوتم:لێی خۆش دەبیت باوکە؟
باوکم سەیرێکی دایکم کرد:هیچ هۆکارێکی بۆم نەهێشتۆتەوە کە ڕقم لێی بێن جۆنگوۆنی من.
زۆر توڕە بووم:بەڵام من هیچ شتێک نابینم.
هەڵسام و ویستم بڕۆم بەڵام نیها هاتە بەرامبەر و سەیری کردم:جۆنگوۆن؟
دەستی خستە نێو دەستم:گوێی لێبگرە هێشتا تەواو نەبووە دایکت.
چاوم توند داخست و ئاوڕم دایەوە:بەردەوام بە.
باوکم هەڵسا و چویە لای دایکم دانیشت:ئێوەش دانیشتن.
جێگای بۆ من و نیها چۆڵ کرد بۆیە هەردووکمان ڕۆشتین و دانیشتین لە بەردەمیان.
دایکم:کاتێک ئێوەم جێهێشت دووگیان بووم.
سەرسام بووم بەڵام هەستم بە گوشینی دەستەکانم کرد...ئەوە نیها بوو توند دەستی گرتبووم و پشتگیری ئەکردم.
باوکم گوتی:بەڵێ جۆنگوۆنی من ،تۆ دوو برای بچکۆلەت هەیە کە دوانەن.
نیها:جۆنگوۆن؟
سەیرم کرد لەکاتێکدا هێشتا سەرسامم
نیها:جۆنگ سانگ و جۆنگ یانگ؟
ئەوان بۆچی هاتنە نێو بابەتەکە؟
نیها زەردەخەنەی کرد:کە پێتم گوت هەرکات بتەوێ دەتوانی بیانبینی...ئەوان براکانی تۆن.
دایکم:زۆر دڵخۆش بووم کاتێک باوکت ئەو پێشنیارەی بۆم کرد...کە بگەڕێمەوە لای
سەیری باوکم کرد و هێشتا سەرسام بووم:چۆنت زانی؟
باوکم وڵامی دا:خاڵت تایهیۆنگ هەموو شتێکی بۆ باسکردم
سەیری نیهای کرد:ئێمەش داوامان لە نیهای کچم کرد...سوپاسگوزاریم کە ڕەتی نەکردەوە و یارمەتی داین
سەیرێکی نیهام کرد:هەموو شتێکت ئەزانی؟
نیها:بمبوورە بەڵام ئەمەم بۆتۆ و براکانت کرد.
دەستم لەنێو دەستی دەرهێنا و ڕۆشتمە دەرەوە.
نیها هاواری کرد:چاوەڕێمکە.
≈
≈
YOU ARE READING
It starts with you✔
Roman pour Adolescentsهـاوڕێیەتی جوانە بـەڵام خـۆشەویستی جوانـترە.