<<<Chapter 3>>>
⬇*Niha POV*
بە دەنگێکی بەرز هاوارم کرد:جۆنگوۆن؟
خەڵکەکە سەیریان کردم:دەیناسیت؟
ڕامکرد بۆلای و لەسەر چۆک دانیشتم
پیاوێک:نەیجوڵێنیت نەوەکو ئازار بە ملی کەوتبێت.
سەیری پیاوەکەم کرد:ئەو باشە؟
سەیری جۆنگوۆنم کردەوە.
کەسێک:ئەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هات.
خێرا پیاوەکان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و جۆنگوۆنیان لەسەر جێگاکە ڕاخست و بردیان بۆ پشتی ئۆتۆمبێلی فریاگەوتن.
ڕامکرد و دەرگاکەم گرت بەر لەوەی دایخەن:دەمەوێت بێم.
ڕێگایان دام بچم لەگەڵی بەپێی ئەوەی دەیناسم.
لەنێو ئۆتومبێلەکە تەنها سەیریم دەکرد کاتێک ئەوانیتر چارەسەری سەرەتاییان بۆی ئەکرد.
هیچ شوێنێکی ڕووخساری بریندار نەببو تەنها دەستی خوێنی لێدەهات ،پێدەچو خراپ لە زەوی خشابێت.
پیاوێکیان پرسی:تۆ چی ئەویت؟
وڵامم دایەوە:هاوڕێی زانکۆیم ،ئەو باش ئەبێت؟
دەنگێک هات:نەخێر هاوڕێم نیە.
خێرا سەیری جۆنگوۆنم کرد:جۆنگوۆن؟
ئەو بەخاخەی لەسەر دەوی بوو لایدا و سەیری کردم:بەڕاستی لەهەموو شوێنێکیت.
بە نیگەرانیەوە پرسیم:تۆ باشیت؟
بیرم کەوتەوە و خێرا مۆبایلەکەم دەرهێنا لەنێو جانتام:با پەیوەندی بە جەی بکەم.
مۆبایلەکەی لێم وەرگرت و هەڵسایەوە دانیشت
پیاوەکە گوتی:تکایە بەڕێز پاڵکەوە پێویستت بە پشووە.
جۆنگوۆن سەیری کردم:پێویست ناکات پەیوەندی بەکەسەوە بکەیت.
سەیری پیاوەکەی کرد:من باشم تەنها دەستم کەمێک ئازاری هەیە.
پیاوەکە:نیگەران مەبە لە نەخۆشخانە بۆت ئەپێچنەوە تەنها چاوەڕێکە.
جۆنگوۆن:پێویست ناکات شتێکی گرنگ نیە تکایە ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنن دەمەوێ دابەزم.
گوتم:سەرەتا مۆبایلەکەم بدەرەوە با بە جەی بڵێم دواتر نیگەرانت ئەبن.
سەیرێکی کردم و مۆبایلەکەی پێ نیشادام:جارێ لای من دەبێ.
لەناو بەڕکی چاکەتە ڕەشەکەی دانا
توڕەبووم:مۆبایلەکەم بگەڕێنەوە خەریکە پەشیمان دەبمەوە لەوەی هاتم بۆلات.
جۆنگوۆن:کێ داوای یارمەتی لێت کرد؟
زۆر توڕە بووم:لەخۆبایی.
پیاوەکە بە پێکەنینەوە گوتی:گەشتینە نەخۆشخانە گەنجەکان ،ئەکرێ دابەزین؟
≈
≈*Jay POV*
زۆر نیگەرانی جۆنگوۆن بووین خەریکە دنیا تەواو تاریک ئەبێ کەچی هێشتا نەگەڕاوەتەوە ،نیهاش هیچ دەنگێکی نییە.
سۆنوو بێ دەرگا لێدا هاتە ژوورەوە:ئەرێ کوا جۆنگوۆن؟
جەیک:ئێمەش چاوەڕێین بگەڕێتەوە بەڵام هیچ هەواڵێکی نییە.
کەسێک لەدوای سۆنوو هاتە ژوورەوە ،ئەوە بەڕێز نامجون بوو...بەڕێوبەری بەشی ناوخۆیی کوڕان.