<<<Chapter 2>>>
⬇*Niha POV´
جەی یەک بەیەک ناوی هەمووانی هێنا
گوتم:خۆشحاڵ بووم بە بینینتان جەی زۆر باسی ئێوەی بۆ کردووم.
یەکێکیان بە ڕووخسارێکی کەمێک جددی سەیری کردم:بەڵام جەی هیچ باسی تۆی نەکردووە بۆ ئێمە ،دڵنیان هاوڕێی مناڵین؟
کەمێک ناڕەحەت بووم بەو سەیرکردنەی چونکە وەک ئەوەبوو پێم بڵێت تۆ گرنگ نەبوویت بۆ جەی بۆیە باشی تۆی بۆمان نەکردووە.
جەی شەقێکی لێدا:دەبێ لەبەر ئەو سەیرکردنەتان نەبێ بۆم؟ دڵنیام ئێستا زۆر شتی بێ ماناتان هەڵبەستووە لە مێشکتان.
نیکی:درۆ ناکەم بەڵام زۆر لە خۆشەویست ئەچن.
سەیری جەیم کرد و بە بێزاری گوتم:دووبارە هەمان شت!!
جەی سەیری کردمەوە و سەری نزیک کردەوە لە گوێم:گوێیان پێ مەدە بیرت نەچێ ئێمە هاوڕێین و پێویست ناکا بەهیچ شێوەیەک دڵگران بیت بە هەبوونت لێرە.
سۆنوو:ئحم ئحم ئێرە شوێنێکی گشتیە بەڕێزان.
جۆنگوۆن هەڵسایەوە و دەستی خستە نێو بەڕکی:دراماکە تەواو بوو؟ چونکە دەمەوێت بڕۆم.
بە توڕەیی سەیرم کرد:بۆ ئێمە فلیمین؟
جۆنگوۆن کەمێک نزیک بوویەوە:نازانم...ئایە وان؟
لە توڕەییا توند نوقرچکێکم لە پشتی جەی دا
جەی:ئااااهــ
جۆنگوۆن بەجێی هێشتین ،چەندە بێ ڕێزە
جەی:بۆچی من؟
بە توڕەیی گوتم:من دەڕۆم.
ڕۆشتم و ئاگاداربووم جەی بەدوام کەوت
لە ڕێڕەوەکە وەستاندمی بە هاتنە پێشم
گوتم:سەیرکە گوتم با نێم بۆ کۆلێژی تۆ هەمووان بە هەڵە تێگەیشتن.
جەی:هەڵەی تۆبوو گەر لە سەرەتاوە ڕێگات دابام باسی تۆیان بۆ بکەم ئەوا ئێستا شتێکی نوێ نەدەبوو بۆیان.
گوتم:بەهەرحاڵ...بەخێربێم بۆ شوێنە تازەکەم.
جەی:بەخێربێیت هاوڕێ.
≈
≈
*Jungwon POV*
وانەکان کۆتایی هات و منیش بەر لەهەمووان گەڕامەوە بۆ بەشە ناوخۆییەکە.
دەرگای ژوورەوەم کردەوە بینیم جەی بەر لەمن لە ژوورەکەیە و خەریکی سەیرکردنی لاپتۆپە ،بەهەرحاڵ شتێکی ئاساییە چونکە من و جەی و جەیک هاوژوورین.کتێبەکانم فڕەدا سەر جێگاکەم و گوتم:چۆن وا زوو گەڕایتەوە ژوورێ؟
جەی:نەچومە دەرسەکانەوە یارمەتی نیهام دا تا کاروبارەکانی تەواو کرد.
لەسەر جێگاکەم دانیشتم:کچێکی گرنگە بۆت.
جەی وازی لە لاپتۆپەکەی هێنا و کورسیەکەی سوڕاند بەرەو ڕووی من
سەیری کردم:بۆچی ئاوا خراپ مامەڵەت لەگەڵ کرد؟
پاڵکەوتم و دەستم خستە ژێر سەرم:چونکە بەدڵم نەبوو.
جەی:ها یانی بەدڵت بووایە ماچت ئەکرد؟
خێرا سەیرم کرد:هێی گوتم باسی ماچ و شت لەگەڵ من مەکە.
لەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە و بالیفەکەی ژێر سەرمی لادا
هاوارم کرد:یاهــ
بالیفەکەی بە ڕووخسارمدا کێشا:بەڵام ڕۆژێک دێت هاوسەرگیری بکەیت بەڕێز یانگ.
بە توڕەیی هەڵسامەوە و بالیفەکەم بۆی هاوێشتەوە:گەمژە نیم کەسێکم خۆش بوێت و دواتر جێم بێڵێت.
جەی:هەموو کەسێک وەکو دایک نییە جۆنگوۆن.
خەمباربووم بەو قسەیەی کردی
جەی بە پەشیمانی:ببوورە مەبەستم نەبوو بیرت خەمەوە زۆر داوای لێبووردن دەکەم.
لەسەر جێگاکەم هەڵسام:نا کێشە نییە هەم ئەوە ڕاستیە بۆچی داوای لێبووردن دەکەیت؟
مۆبایلەکەمم لەسەر جێگاکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوە تا هەوایەکی پاک هەڵمژم.
سەیری بەشی ناووخۆیی کچانم کرد کە ڕێک لە تەنیشتمانەوە بوو...هەر بەڕاست هەموو ئافرەتێک بێ وەفان؟ هەرچیان بۆ بکەیت گرنگی پێ نادەن؟ هەرگیز متمانەت پێ ناکە!!؟
سەرم بەمانای بەداخەوە بوون جوڵاند:ئاهــ جۆنگوۆنی ماندوو دەی با بچین بۆ ئەو شوێنەی تیایدا دڵخۆش ئەبین.
≈
≈