Pov: yumiکاتژمێر پێنجی بەیانی بوو بە ئەلەرمی مۆبایلەکەم هەستامەوە کە دامنابوویەوە تا زووتر لەوانی تر هەستمەوە، ئەمڕۆم وەک ڕۆژانی تر نەبوو، هەموو کچەکانم لەدەور بوو ئەوان هەموویان خەوتبوون سەیری ڕوخساری هەریەکەیانم دەکرد بێ تاوانی لە ڕوخساریاندا دەردەکەوت، ئاخر ئێمە چ تاوانێکمان کردووە کە ئێستا لەم. بارودۆخەین!!
هەستامەوە ڕوخسارم شووشت دواتر قژم لەپشتەوە بەستی و ڕۆشتمە خوارەوە، هێواش هێواش لەسەر پلیکانەکان دەهاتمە خوارەوە تا کەس بە دەنگی من بەئاگا نەیەتەوە، سەیرم کرد کوڕەکان بە شێواوی هەریەکە لەلایەکەوە کەوتوونە و خەویان لێکەوتووە وەک ئەوە وابوو کە کیمیاباران کرابن، وە زۆربەیان دەنگی پرخەیان لێوە دەهات
ڕوشتمە چێشتخانەکەوە و بەفرگرەکەم کردەوە تا بزانم چی هەیە تا بۆ خوانی بەیانی بیخۆین، جگە لە کۆمەڵێ هێلکە و هەندێ سەوزەی تر هیچی ترم نەدۆزیەوە
پێم سەیر بوو ماڵی جەیک ئەوەندە دەوڵەمەندن وە شتێکی وا لە بەفرگرەکەیان نییە، لەپشتمەوە گوێم لە دەنگی پێی کەسێک بوو کە بەرەو چێشتخانەکە دەهات لەشوێنی خۆم ڕەق وەستابووم دەترسام لەوەی کەسێکی خراپ لە پشتم بێ بەڵام کە گوێم لە دەنگی بوو هەناسەیەکی ئاسودەم هەڵمژی و سەیری دواوەم کرد بەڵێ ئەو جەیک بوو
![](https://img.wattpad.com/cover/369349810-288-k266285.jpg)
YOU ARE READING
🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?
Randomئێرە ئامادەیی یۆنگسانە ئەگەر بتەوێ بژیت پێویستە لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە دەربچی بەڵام ئایە قوتابییەکان دەردەچن لە تاقیکردنەوەکان!؟ -پرسیاری کۆتایی! یەکێک لەمانە هەڵبژێرە \مەرگ یاخود مەرگ؟ " چیڕۆکەکە باسی کۆمەڵێ قوتابی ئامادەیی دەکات کە لەکاتی ت...