Part twelve (상자)

76 29 57
                                    































Pov: yumi





ئاسمان تاریک داهات و هەمووان بەئاسوودەیی لەنێو کۆگا کۆنەکەدا کۆببووینەوە، هەریەک لە ئێمە خەریکی شتێک بوون یۆنجوون و بۆمگیوو و سۆنگهوون بەردەوام لەدەوری کۆگاکەدا دەهاتن و دەچوون و لەدوای شت دەگەڕان سووبین و جەیک و جۆنگوۆن و هێسونگ و ڕیوجین دانیشتبوون و بیریان دەکردەوە دوای ئەوە پێویستە چی بکەن لیا و یێجی دەستی یەکتریان توند گرتبوو و دانیشتبوون، هێشتا شێوەی هاوڕێکانیان لەپێش چاوەکانیان مابوو و ساتە ناخۆشەکانیان لەمێشک دەسوڕایەوە

لەولایە جەی بەتەنها دانیشتبوو و لەلایەک، ئەویش بارودۆخی لەوانی تر خراپتر بوو، ئەو بەتەواوەتی لەیەکەم ڕۆژی ڕوداوەکانەوە تێکشکاوە و ئازار دەچێژێ بە نەمانی هاوڕێکانی، سەرنجم دا کە فرمێسک لەچاوانی دێتە خوارەوە

هەستم کرد کە پێویستی بە کەسێک بێ بۆئەوەی گوێی لێ بگرێی و دڵنەوایی بکا، ئەوکاتانەی کەسانێک لەبارودۆخی دژوار و ناخۆشدان پێویستیان بە کەسێک دەبێ بۆ ئەوەی دەردی دڵیان باس بکەن، بۆیە بڕیارم دا بچمە لای و گوێی لێ بگرم






🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?Where stories live. Discover now