⚜️ Chapter three ⚜️
-who am I?
~جیهانێکی نوێ
خراپترین شت ئەگەر ڕووبدا چییە؟ هەست دەکەم گەورەترین هەڵەی ژیانم کردووە بە هاتنم بەو بەیانیە بۆ ئێرە کە هیچ کەسێکی لێ نییە؛جگە لەوەی ناچاری تێپەڕاندنی قوتابخانەش بووم لە پێناو ئەوەدا ! لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە چوارەم جارە ئەوە بکەم !
هەفتەیەك ڕۆیشتووە بەسەر ئەوجارەی داوای کرد بیبینم بەڵام هەمیشە دێم و تا نزیکی نیوەڕۆ لێڕە دەبم بەڵام ئەو نایەت وە شەوەکەی دووبارە نامەیەك دەنێرێ و پێم دەڵێ بێمە ئێرە دوبارە بەڵام ڕۆژی دوایی نایەت!
هێشتان ئەوەشی چۆن ژمارەی مۆبایلەکەمی دەست کەوتووە جێگەی پرسیار و گومانە بۆم :/
ماوەی سی و سێ خولەکە چاوەڕێ دەکەم بەڵام ئەو هێشتا نەهاتووە؛ ئەو خوێڕیە تەنیا پێی ڕابواردم و چێژ لەوە دەبینی کە وام لێدەکا؛هەڵسامەوە تا بڕۆم بێگومان لەو گەرمایەدا تا درەنگ چاوەڕێی ناکەم وەك هەمیشە ئەوە کێشەی من نییە و ناتوانێ هیچ بکات لە کۆتاییدا ئەوەی نەهات ئەو بوو!
پیاوێکی گەنج لێمەوە نزیك دەبوویەوە؛ لەگەڵ تیشکی خۆرەکە قژە زەردەکەی دەبریسکایەوە لەگەڵ نزیك بوونەوە ڕووخساری ڕوونتر بوون پێم وایە ئەو بۆمن لێرەیە چونکە ڕاستەوخۆ بەرەو من هات و لەبەردەمم وەستا
"ببورە دواکەوتم بەڵام کاتی ویست تا بتدۆزمەوە"بە شێوەیەکی شیرین و هاوڕێییانە گوتی
-ببورە بەڵام دەتناسم؟
هەوڵمدا بەڕێزەوە قسە بکەم بەڵام ئەوە نامۆ بوو کە بەو شێوەیە قسە لەگەڵ من دەکا لەکاتێکدا یەکەم جارە بیبینم
YOU ARE READING
𝙑𝙖𝙡𝙚𝙧𝙞𝙤 🐺
Randomئەو کاتەی نوقمی ئەو چیڕۆک و کتێبە خەیاڵیانە دەبی کە خولیاتن جیهانێکی تایبەت بەخۆت دەخولقێنی. بەڵام هەموو ئەوانە بەو شێوەیە جوانن کاتێک دەبنە ڕاستی؟ شایەنی ئەوەن کە هەمیشە خەیاڵی بوونیان بکەین؟ ئێڤلین ئەو کاتەی ڕووە شاراوەکەی جیهان دەبینێ هێشتا خولیا...