☆゚.*・。゚Chapter Four ☆゚.*・。゚
-Do I want it?
'ئەگەر بوونی خێزان بەو شێوەیەیە من نامەوێ'
ئەمەوێ بزانم لەچی ڕادەکەم؟! ناتوانم بوەستم لە ڕاکردن بێ ئەوەی بتوانم سەرم بۆ دواوە بجوڵێنم بەردەوام لەڕاکردن لە شتێك یانـ کەسێك..هەر شتێك بێت ئەو زۆر خێرایە لە ڕاکردنـ...زەویەکە لەژێر قاچەکانم دەلەرزی بەهۆی ڕاکردنی بەدوامەوە
"تۆ ناتوانی لەمن ڕابکەی شیرینەکەمـ...تەنیا چاوەڕێ بکە تا دێمە دەرەوە"
قاچم لە لقی دارێکی شکاو گیر بوو و بەخراپی کەوتمـ.. هەستم بە سوتانی لەپی دەست و قۆڵەکانم کرد بەهۆی خشانە بەهێزەکەم لەسەر زەویە زبرەکە...وە ئەوەی پشتم لە ڕاکردن وەستا
هەستم بە وەستانی کەسێك دەکرد لە پشتمـ،بوێری خۆمم کۆکردەوە و سەیری پشتمم کرد بەڵام هیچ کەسێکی لێ نەبوو!!
"ئەوەندە پەرۆشی بینینی منی شیرینەکەم؟"بە شێوەیەکی ناشرین پێکەنی
دەمویست قسە بکەم بەڵام نەمدەتوانی ئەوە بکەمـ هێزێکی شارەوە بە بەهێزی چەناگە و دەموچاومی گرتبوو وەك ڕێگریەك لە قسەکردن و وەڵامدانەوەم
هەموو جەستەم موچڕکی پێداهات ئەوکاتەی هەستم بە هەناسەیەکس سارد کرد لەبەرامبەر ڕووخسارم بەڵام بەڕاستی ئەوێ کەسی لێ نەبوو!!
"باوەڕ ناکەم کە ناچارم لای ئەو کابرا شێتە جێتبهێڵم تاکو منداڵێکت لێی دەبێـ...زانین خوازی ئەوە نیت بزانی بۆچی ئەوە دەکەم ؟"
YOU ARE READING
𝙑𝙖𝙡𝙚𝙧𝙞𝙤 🐺
Randomئەو کاتەی نوقمی ئەو چیڕۆک و کتێبە خەیاڵیانە دەبی کە خولیاتن جیهانێکی تایبەت بەخۆت دەخولقێنی. بەڵام هەموو ئەوانە بەو شێوەیە جوانن کاتێک دەبنە ڕاستی؟ شایەنی ئەوەن کە هەمیشە خەیاڵی بوونیان بکەین؟ ئێڤلین ئەو کاتەی ڕووە شاراوەکەی جیهان دەبینێ هێشتا خولیا...