☆゚.*・。゚Chapter two ☆゚.*・。゚
-ڕووداوە نامـۆکان
°•بعض الأشخاص لا يؤمنون بأنفسهم حتى يؤمن بهم شخص آخر•°
شنە بایەکی فێنك بەر ڕووخسارم دەکەوت،وە قورساییەك لەسەر قۆڵم بوو کاتێك شتێك بە بەهێزی گەمارۆی دابوومـ، چاوەکانم بە قورسی کردەوە و چەند چرکەیەكی ویست تا تێبگەم چی ڕوودەدات،
لەهۆڵەکە بەدیار سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکە خەوم لێ کەوتبوو و ئەو قورساییەش دانی بوو کە باوەشی لێمدابوو بە توندیـ،ئەو کوڕە هەمیشە کە دەخەوێ دەبێ باوەش بەشتێك بکات وە لەبەر ئەوەی ورچەکەی لێرە نییە من بوومە ورچە یەدەگەکەی !
بەهێواشی دوورم خستەوە لەخۆم پاشان دامپۆشی و ڕۆیشتم پەنجەرەکە دابخەمـ،هەرچەندە ئەوەندەی بیرم بێ دامخست پاش ئەوەی هاتمە خوارەوە دوێنێ شەو بەڵام دیارە لەبیرم کردووە.
ڕۆیشتمە ژوورەکەم و هەندێك جلم لە دۆڵابەکەم دەرهێنا و ڕۆیشتمە گەرماوەکە بەتەواوی سەر و قژە کاڵەکەم تێک ئاڵابوو و بۆنی خواردنم لێ دەهات چونکە هێشتا بەو جلانەوە بووم کە دوێنێ شەو خواردنم پێی ئامادەکرد
گەرماوەکە تەواو بوو بۆم بۆ ئەوەی پڕ وزەببم بۆ ئەمڕۆ بۆیە ڕاستەوخۆ ڕۆیشتمە خوارەوە و خواردنی بەیانیم ئامادەکرد کە تۆستی گەرم و هێلکە و مرەبا بوو لەگەڵ هەندڵك پەنیر و تەماتە و شتی تری بەیانیان
کاتژمێر حەوت بوو ئەو کاتەی بڕیارمدا دانی بەخەبەر بێنم تا بتوانم بیگەیەنمە قوتابخانە پاشان بڕۆمە هەتیو خانەکە وە پاشان بۆ قوتابخانەکەی خۆم.
YOU ARE READING
𝙑𝙖𝙡𝙚𝙧𝙞𝙤 🐺
Diversosئەو کاتەی نوقمی ئەو چیڕۆک و کتێبە خەیاڵیانە دەبی کە خولیاتن جیهانێکی تایبەت بەخۆت دەخولقێنی. بەڵام هەموو ئەوانە بەو شێوەیە جوانن کاتێک دەبنە ڕاستی؟ شایەنی ئەوەن کە هەمیشە خەیاڵی بوونیان بکەین؟ ئێڤلین ئەو کاتەی ڕووە شاراوەکەی جیهان دەبینێ هێشتا خولیا...