دوای بەسەر بردنی شەوێکی ئاسودە و خۆش، هەمووان لە کۆگاکەدا خەوتن، نزیکەی کەتژمێر دووی شەو بوو دەنگی دەرەوە بریتیبوو لە دەنگی سەگەکان لەدوور وەهەروەها دەنگی جیگ جیگەکانی شەوان کە ئەوەش مەترسییەکی وا لەسەریان نەبوو، کچەکان لەلایەک و کوڕەکا لەلایەک هەموویان خەوتن بەو بیرکردنەوەی کە هیچیان بەسەر نایەت و لە شوێنێکی پارێزراون
بەڵام ئایە ئەو شوێنە تا کۆتایی وا دەمێنێتەوە؟هەر ئەو کاتەی کە هەمووان کەوتبوونە خەوێکی قووڵ دەرگای کۆگاکە هێواش هێواش دەکرایەوە، بێ گومان ئەوان بیریان چوو کە دەرگای کۆگاکە بەتەواوی دابخەن
کەسێک هاتە ژوورەوە بە بێدەنگییەوە، ئەو کەسە هەر ئەو پیاوە شێوە شێتە بوو کە جۆنگوۆن بە توڕەیی گفتووگۆی لەگەڵ دەکرد و بەڕێی کرد، دەرکەوت ئەم پیاوە بەڕاستی کەسێکی شێت بووپیاوەکە بە هێواشی هەنگاوی دەنا بەرەو لای کچەکانەوە، کەس هێشتا هەستی بە دەنگی هاتنی پیاوەکەی نەکرد
پیاوەکە نزیکتر دەبوویەوە، نزیکتر بوویەوە و چوویە پێش یومی، یومی لەنێو خەوێکی قووڵدا بوو پیاوە دەروون پیسەکە چووە نزیکی یومی، دەستی خستە نێو گیرفانی و خەریک بوو دەرمانە بێ هۆشکەرەکەی لەنێو گیرفانی دەردەکرد، لەگەڵیدا پارچە پەڕۆیەک لە دەستی بوو و بەم پەڕۆیە دەرمانە بێهۆشکەرەکەی پێوەکرد
نزیک بووەوە و خێرا و زۆر بە توندی پەڕۆیەکەی لەدەمی یومیدا، یومی هەر کە بەئاگا هاتەوە نەیتوانی کاردانەوەی هەبێ بەرامبەر ئەم پیاوە شێتەی بەرامبەری، چونکە خێرا دەرمانەکە کاریکرد و یومی بێهۆش کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/369349810-288-k266285.jpg)
YOU ARE READING
🔚ᴅᴇᴀᴛʜ ᴏʀ ᴅᴇᴀᴛʜ?
Randomئێرە ئامادەیی یۆنگسانە ئەگەر بتەوێ بژیت پێویستە لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە دەربچی بەڵام ئایە قوتابییەکان دەردەچن لە تاقیکردنەوەکان!؟ -پرسیاری کۆتایی! یەکێک لەمانە هەڵبژێرە \مەرگ یاخود مەرگ؟ " چیڕۆکەکە باسی کۆمەڵێ قوتابی ئامادەیی دەکات کە لەکاتی ت...