......
زۆرێک لەخەڵکی بەهۆی زۆری کێشەکانیانەوە دەناڵێنن
هەندێک پەنادەبەنەبەر خۆکوشتن .
بەهۆی زۆری کێشەکانەوە شیرازەی هەندێک خێزان تێکدەچێ . کێشەکان لەوانەیە دەرونی یاخود مادی یان توڕەی یان زۆر بڵێی یان دڵپیسی ڕەزیلی بێت.دڵنیام پێت سەیرەبێ گەربڵێم دووهاوسەر کێشەیان کەوتۆتەنێوان لەبەرئەوەی زۆر بێکێشەن.
جیۆن تایهیۆنگ 28ساڵ (بۆوتم)
جیۆن جۆنگکووک26ساڵ (تۆپ)ڕابردوو.....
.....
جۆنگکووک و تایهیۆنگ لەزانکۆ یەکیان ناسی ئەوکات تای لەسێیەم قۆناغ بوو وە جۆنگکووک یەکەم ساڵیبوو جۆنگکووک هەر لەیەکەم نیگاوە شێتی تایهیۆنگ بووبوو تای کەسێکی ئاسای نەبوو ئەو زۆر جوانبوو وەزۆر هێمن و لەسەرخۆبوو تەنانەت کەسانێکی کەم ئەویان بینیبوو قسەبکات هەمووکات دوای وانەکان دەچووە کێتبخانەی زانکۆکەی لەوێش زۆر کەس هەبوو دەچوون تەنها بۆئەوەی سەیری ئەوبکەن.
ڕاستێکەی تای هەرگیز لوتبەرزنەبوو هەرکەس پرسیاری هەبووبا یان سڵاوی لێکردبا هەمیشە زەردەخەنەی دەکرد زۆر نەرموونیان بوو ، لەگەڵ براکەی کیم یۆنگی کە ئەندازیارێکی سەرکەوتوە لەسیۆل دەژیا دایکوباوکی لە دایگووبوون ئەو بۆخوێندن هاتبووە سیۆل و لەبەشی پەرستاری دەیخوێند.
جۆنگکووکیش لەبەشی بازرگانیبوو .
جۆنگکووک زۆرسەرەڕو ۆ لاسار و سەرشێت بوو زۆر حەزی بەڕابواردن و کاتبەسەربردنبوو لەگەڵ زۆربەی قوتابیەکان ژوانی دەبەست دەیتوانی هەموویان بەدەستبهێنێ بەهۆی دەوڵەمەندی و کەشخەیەکەیەوە تەنها تاهیۆنگ نەبێ ، تایهیۆنگ تەنانەت سەرنجێکی کورتیشی پێی نەدەدا، دەتوانین بڵێین یەکێک بوو لەوکەسە دەگمەنانەی زانکۆ کە جیۆن جۆنگکووکی نەدەناسی.