.......
چاوەکانی کردەوە بینی کە دکتۆرەکە لەسەر سەری ڕاوەستاوە وە جیمین و تایشکەمێک لەدورەوە ڕاوەستاون.
*پێموابێت ئێستا باشتریت بەڕێزجیۆن ئێوارە دەتوانیت دەربچیت ،بەهیوای سەلامەتی .*
*سووپاس جەنابی دکتۆر من لەگەڵت دێم.*جیمین وتی و لەگەڵی ڕۆشت.
بۆماوەیەک سەیری چاوی یەکیان دەکرد بەبێبوونی هیچ قسەیەک کاتێک تای قۆڵەکانی لەسەر سینگی گرێدابوو و شانی دابوو بەدیوارەکەوە.
*هـــ هەنگوین*بەکزی وتی.
*برسیتە ؟*تای وتی کاتێک هێشتا بە ساردی سەیری دەکرد.
*نا.*جۆنگکووک بەکزی وتی.
*درۆزن.*تای مۆبایلەکەی دەرهێناو پەیوەندی بەجیمینەوەکرد کەخواردن بهێنێت.
*بۆچی خۆت پشتگوێخستوە تۆ مناڵنیت جۆنگکووک دەبێ ئاگاداری خۆتبیت .*تای بە ساردی وتی کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشت.
*هیچم بۆ نەدەخورا*
*ئەی ئەو کهولە پیسەت چۆن پێدەخورا؟*بەتوڕەی وتی.
*حەزم لێی بوو وایدەکرد بێئاگابم و ڕۆشتی تۆ لەبیرکەم.*بەکزی وتی کە دەنگی زۆر نزم بوو.
*بەجۆرێک قسەدەکەی وەک ئەوەی من تۆم جێهێڵابێت نەکتۆ دەرتکردبم ڕۆڵی کەسێکی بەشم بۆمەگێڕە بەڕێز جیۆن.*
بەتوڕەی وتی.*داوای لێبووردنەکەم .*
*من دەچم سەیدەکەم بزانم جیمین هیۆنگ بۆنەهاتەوە تۆش پشوو بدە.* وتی ڕۆشت...
......
*ئا هیۆنگ ، تایهۆنگ کوا؟*سەرەتا بەهێمنی وتی دوای برۆی گرژ کرد کاتێک تای نەبینی.
*ئەو لە دەرەوەیە وتی هەوایەک هەڵدەمژێ و دێتەوە.* وتی و لەسەر ئەوکورسیە دانیشت کە نزیک جێگاکەبوو.*جۆنگکووک تای بڕیاری داوە لێت خۆشبێت* وتی بە خەمباریەکی ساختەوە چونکە ئەمە بەشێکە لەپلانەکە.
*چـ چی ؟ تـ تۆ بەڕاستیتە هیۆنگ خۆ بۆئەوە واناکەی تاوەکو بارودۆخی من باشتربێت؟* بە دڵخۆشی و پەرۆشیەکی زۆرەوە وتی دڵی زۆر خۆشبوو تەنانەت گەر کانۆلاکەی دەستی نەبوایە لەخۆشیا دەستی دەکرد بە هەڵپەڕین بەڵام دڵخۆشیەکەی ون بوو کاتێک دەمووچاوە خەمبار و بێتاقەتەکەی جیمینی بینی.
*چیبووە هیۆنگ ؟ یۆنگی هیۆنگ شتێکی لێهاتوە ؟ بۆقسەناکەی شتێک بووە؟*دڵخۆشیەکەی ون بوو.
*جۆنگکووک تایهیۆنگ لێت خۆشەبێ بەڵام مەرجێکی هەیە داوای لێکردم پێت بڵێم ، سەرەتا گەر تۆ بەو مەرجە ڕازی نەبی ئەوا لێت جیادەبێتەوەو هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ هاوکارێکیدا، وەگەر ڕازیبووی وەک پێشترتان لێدێتەوە.*
بەهێمنی وتی.
*من بەهەمووشتێک ڕازیم هیۆنگ تەنها با ئەولێم خۆشبێت.*بە متمانەوە وتی.