.......
خێزانەکە لەسەر خوانەکە دانیشتبوون کەپێک هاتبوون لەدایک و باوک و کوڕە گەورەکەیان و خوشکە بچوکەکەیان
کیم تایهیۆنگ
27ساڵ
تۆپوەدایک و باوکی و خوشکە 10 ساڵانەکەی
ئەوان لەخێزانێکی تەواو خانەدان و زۆر نەرمونیانن جگە لە تایهیۆنگ کە زۆر سارد وسڕ و قسە ڕەقە"بەیانی خوشکەم و زاواکەم دەچن بۆ گەشتێکی کار بەبێ من چونکە من ئاگام لەکۆمپانیا دەبێ ئاوانیش دەچن بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ تایلەندیەکان جۆنگکووک دێت لێرە دەمێنێتەوە." ب.کیم بە هێمنیەوە وتی.
"یەیــ ئۆپا کووک دێ." بەدڵخۆشیەوە وتی.
"منیش ژوورەکەی سەرەوەی بۆئامادە دەکەم ،وە تایهیۆنگ جوان ڕەفتاری لەگەڵدا بکە."سەرەتا بەبزەوە وتی دواتر بەئاگاداری.
"ئەگەر ئەو بێزارم نەکات من هیچ شتێکی هەڵە ناڵێم."
بە ساردی و بێزارییەوە وتی کاتێک هێشتا خەریکی نانخواردن بوو........
"بەیانی باش خاڵۆژن"وتی و باوەشی لێدا.
"بەیانی تۆش باش کەروێشکی بچووک. "بە زەردەخەنەوە لە باوەشی گرت.
"خاڵم ئەوان لەکوێن.؟"وتی بەپرسیارەوە.
"خاڵت لە هۆڵەکەیە و تایش لە کۆمپانیایە و لۆناش لە قوتابخانەیە."
"باشە من دەڕۆمە لای خاڵم " وتی و ڕایکرد بۆ هۆڵەکە جانتا کانیشی لەوێ بە جێهێشت.
جیۆن جۆنگکووک 18 ساڵ.
بۆوتم
...."بەخێربێیەوە ، ئەمڕۆت چۆن بوو؟ من چاوەڕێیی تۆ بووم."بەزەردەخەنەوە دەیوت کاتێک دەستەکانی بەیەکەوە گرێدابوو لە پشتی و خوی دەجوڵاند بە قشتی.
"سووپاس " بە ساردی وتی و تێی پەڕاند.
"هێیــ بۆستە من ئەوەندە چاوەڕێم کردی بەو ئاسانیە وازت لێنا هێیییی دەرگاکە بکەوە .هاا " بە هاوارەوە دوای تای کەوتبوو بەڵام تای دەرگای ژوورەکەی لەسەر داخست.
"گەمژەی لوتبەرزی قۆز."بە منگەوە وتی و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی.
....
کاتی نانی ئێوارە."ئێوارە باش"کووک بەدڵ خۆشیەوە وتی و لەتەنیشت تای دانیشت لۆناش لە تەنیشت دایکی
"ئێوارە باش" ب.کیم و خ.کیم وتیان
"ئێوارە باش ئۆپا جوانە کەم"لۆنا بە زەردەخەنەوە وتی چونکە جۆنگکووکی زۆر خۆشەوێ بگرە زۆر زیاتر لە تای.
......
2am
جۆنگکووک هەرچی دەکرد خەوی لێ نەدەکەوت لەژوورەکەی دەرچوو وە ڕۆشتە پێش ژوورەکەی تای کە ڕێک بەرام بەر ژوورەکەی بوو.
بیری دەکردەوە گەر ڕۆشتە ژوورەوەو تای بەخەبەر بوو چی پێ بڵێ ، بەڵام یەکسەر بیری کردەوە کە تای بەیانیان زوو هەڵ دەستێ بۆیە دەبێ ئێستا خەوتبێ ....
دەرگای ژوورەکەی کردەوە وەک بیری کردبووەوە تای خەوتبوو لێی نزیک بوووەوە و لە سەر جێگاکە دانیشت سەیری ڕووخساری دەکرد کەچەند هێمنە ئەو هەمیشە وایە جۆنگکووک بەبیری نایە لەکەیەوە تای خۆشدەوێت و ئاشقیەتی تەنها ئەوەندەی بیرە لەو کاتەوەی هەستی بەبوونی تای کردوە خۆشیەوێو ئاشقیەتی بڕیاریدا تاوەکو خەویدێ لەوێ پاڵکەوێ و سەیری ڕوخساری تای بکات دواتبچێتە ژوورەکەی و بخەوێ بەڵام خەوی لێکەوت!...
چاوەکانی کردەوە هەستی دەکرد شتێکی لەباوەش گرتوە سەیری کرود کە توند کەمەری جۆنگکووکی لەباوەش گرتوەو بەخۆیەوە نوساندویەتی برۆی گرژکرد جۆنگکووک لەکوێوە هاتۆتە باوەشی؟.
دەستی جوڵاند بەڵام وایکرد جۆنگکووک بەخەبەربێ جۆنگکووک ڕووی خۆی سوڕاند و سەیری ڕووخساری تایکرد دواتر بزەیەکی کرد و وتی."بەیانی باش هیۆنگ."بەشیرینیەوە هەر کەسێکیتر بوایە لە جێگەی تایهیۆنگی دڵڕەق ئێستا بورابوەوە بەهۆی ژیکەڵەی جۆنگکووکەوە.
تای هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وهەستایەوەو ڕویوەرگێڕابۆگەرماوەکە بەڵام پێشەوەی بڕواتە ژوورەوە وتی.
"تۆزێک بەڕێزبە جۆنگکووک ڕێز لەتایبەت مەندی کەسانیتربگەرە و بێزاریانمەکە."وتی و ڕۆشتە دەسشۆرەکە ،جۆنگکووک ڕووخساری لە دڵخۆشیەوە گۆڕا بۆ خەم ،باشە بۆچی خۆشی ناوێ جۆنگکووک هەرگیز بەبێ پرس ناچێتە ژووری دایک و باوکیشی بەڵام لەبەرئەوەی تای زۆر خۆشەوێ ئەو مافەی بخۆی داوە کە بچێتە ژوورەکەی .
فرمێسک لەچاوەکانی دەکەوت دەی ئەو هەمیشە زەردەخەنەدەکات بەڵام بەڕاستی دڵی دەشکێت بە قسەڕەقەکانی تای ...............🇰🇷🇰🇷