𝘗𝘈𝘙𝘛 18

49 10 0
                                    

جۆنگکووک: سانا نەکەیت جێمبێڵیت من چی بکەم بێ تۆ
دڵی پڕ بوو بەڵام نەگریا، دەستی بە قژی سانادا دەهێنا

ن/ت سەیریانی کرد لە ئاوێنەکەوە بۆ چەند چرکەیەک و دووبارە تەرکیزی خستەوە سەر شۆفێریەکەی



گەیشتنە نەخۆشخانە



جۆنگکووک: تکایە دکتۆر ڕزگاری بکەن
وتی کاتێک سانایان برد بۆ ژووری نەشتەرگەری

دوای ٣ کاتژمێر

جۆنگکووک و ن/ت لەسەر کورسی چاوەڕوانی دانیشتبوون چاوەڕێی هەواڵێک بوون ئاخۆ سانا چی بەسەر دێت

جۆنگکووک نەیدەزانی چی بکات بە بێ ئارامی یاری بە پەنجەکانی دەکرد و قاچی دەکێشا بە زەوییەکەدا

ن/تش جار جار سەیرێکی دەکرد

دکتۆرەکە لە ژووری نەشتەرگەری هاتە دەرەوە

دکتۆر: بەڕێزم

جۆنگکووک بە خێرایی سەری بەرز کردەوە و هەستایەوە سەر پێ

جۆنگکووک: دکتۆر چی بوو، سانا چۆنە، دەتوانم بیبینم
هەمووی بەسەر یەکەوە وت

دکتۆر: ئێوە چی ئەون

جۆنگکووک: من برای ئەوم

ن/تش بە بێ دەنگی مایەوە

دکتۆرەکە بە خەمباری سەیری زەویەکەی کرد

جۆنگکووک: دکتۆر تکایە بیڵێ چیبووە
دڵی پڕ بوو

دکتۆر: بەڕێزم خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتبوو شوێنی فیشەکەکەش شوێنێکی زۆر هەستیار بوو کە کەمەری بوو زۆر هەوڵماندا ڕزگاری بکەین بەڵام بەداخەوە لە دەستمان دا! ، هیوادارم دوا ناخۆشیتان بێت!
وتی و رۆیشت

جۆنگکووک توانای نەما لەسەر پێیەکانی بوەستێت کەوتە سەر ئەژنۆ بەڵام نەگریا چوونکە باوەڕی نەدەکرد کە خوشکەکەی مردبێت

ئاشقی دوژمنەکەم بووم [بەردەوامە]Where stories live. Discover now