𝘗𝘈𝘙𝘛 25

41 10 5
                                    



🎬🔥
.
.
.
.
.
.
هاریم: ئازاری بدەن بە هەموو شێوەیەک بەڵام تەنها نەمرێت چونکە خۆم ئەوەیان دەکەم!
بە پیاوەکانی وت

هاریم: دەی با بڕۆین

گەیشتنەوە ماڵەوە

کە ڕۆیشتنە ژوورەوە یەکسەر ڕۆزێ بەرەو لایان ڕای کرد و ئەوانی تریش بە دوایدا هاتن

ڕۆزێ: چی بوو؟ ئەو کوڕە کێبوو؟ کوڕی کێیە؟ چیتان لێی کرد؟
هەمووی بەسەر یەکەوە وت

هاریم: هێواش هێواش، با بڕۆینە هۆڵەکە هەموو شتێکتان بۆ باس دەکەم

هەموویان ڕۆیشتنە هۆڵەکە و دانیشتن

هاریم: ئەو کوڕە مینگیو بوو کوڕی مامم بکوژی باوکم........*کەمێک دڵی پڕ بوو* مامم بوو!!

هەموویان شۆک بوون

جێنی: ئەی باوکی جۆنگکووک چی؟

هاریم: ئەو بکوژەکە نەبوو!
فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە و هەستی بە پەشیمانی دەکرد و هەستایەوە

هاریم: داوای لێبوردن لە هەمووتان دەکەم، بە تایبەتی جۆنگکووک، بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم
لەگەڵ وتنی کۆتا ڕستە دەستی بە گریانێکی زۆر کرد و کەوتنە سەر زەویەکە

جۆنگکووک بە خێرای ڕۆیشتە لای لەسەر چۆک دانیشت

جۆنگکووک: سەیرکە هاریم تەواو ئێمە لێت خۆش دەبین ، ئەوە هەڵە تێگەیشتن بوو هیچی تر

هاریم کە گوێی لە قسەکانی جۆنگکووک بو زیاتر دەستی بە گریان کرد

هاریم: چۆن دەتوانی..؟
بە چاوە تەڕەکەی سەیری جۆنگکووکی کرد

جۆنگکووک بە نەزانینەوە سەیری هاریم'ی کرد

هاریم: چۆن دەتوانی بەو ئاسانیە لێم خۆشبیت؟!
گریانەکەی خراپتر بوو

ئاشقی دوژمنەکەم بووم [بەردەوامە]Where stories live. Discover now